Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:40

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ڕۆمانێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌

كۆڕه‌وه‌ ملیۆنییه‌كه‌ی ساڵی 1991 ده‌كاته‌ ڕۆمانێك
roman-ahmad awyte
کوردستان TV
100%

نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاویته‌یی  ئه‌زموونی كاری خۆی له‌ سه‌ر كۆڕه‌وه‌ ملیۆنییه‌كه‌ی ساڵی 1991 ده‌كاته‌ ڕۆمانێك.

ئه‌حمه‌د زاویته‌یی ده‌ڵێت: له‌م ڕۆمانه‌دا باس له‌ ژیانی كچێك به‌ ناوی هێڤانه‌ و كوڕێك به‌ ناوی سه‌رهه‌ڵدان ده‌كه‌م كه‌ ڕائه‌كه‌ن به‌ره‌و سنووری توركیا ماوه‌ی 10كم به‌ پێ ڕێگا ده‌بڕن . له‌ ڕێگای كۆڕه‌وه‌كه‌ سه‌رهه‌ڵدان كۆچی دوایی ده‌كات , وه‌ پاشان كچه‌كه‌ و ژنه‌كه‌ش له‌ ناو به‌فر پیاوێك كه‌ ناوی ئومێده‌ به‌ ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه‌ .

 نووسه‌ر زیاتر ده‌دوێت و ده‌ڵێت : چیرۆكی ئه‌و خێزانه‌ به‌ كورتییه‌ , به‌ڵام له‌ ناوه‌ڕۆكدا باسی مێژووی سه‌د ساڵه‌ی كورد ده‌كه‌م و به‌ شێوازی ڕۆمان گێڕاومه‌ته‌وه‌ . به‌م نزیكانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی په‌رتووكێكی سه‌رنجڕاكێشدا به‌ قه‌باره‌ی (350) لاپه‌ڕه‌ به‌ كوالیتی به‌رز چاپ و بڵاو ده‌بێته‌وه‌   به‌ناوی (هروب نحو القمه‌) ده‌كه‌وێته‌ كتێبخانه‌ی كوردییه‌وه‌.

 

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

كوردستان TV

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.