Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:22

ئیسماعیل قارەمان، جارێکی دیکە بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ھەڵبژێردرایەوە

سەرۆکی پێشووی پەرلەمان جارێکی دیکە بە 289 دەنگ ھەڵبژێردرا.
کوردستان TV
100%

دەنگدانی پەرلەمانتارانی تورکیا بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ کۆتاییھات و ئیسماعیل قارەمان پەرلەمانتاری ئاکەپەی شاری ئەستەنبوڵ و سەرۆکی پێشووی پەرلەمان جارێکی دیکە بە 289 دەنگ ھەڵبژێردرا.

لەخولی سێیەمی دەنگدان لەناو پەرلەمانی تورکیا ئیسماعیل قارەمان، کاندیدی ئەکەپە 289 دەنگ و زەکەریا تەمیزەل کاندیدی جەھەپە، 124 دەنگ و سەلما ئیرماک کاندیدی ھەدەپە 37 دەنگ و جەلال ئادان کاندیدی مەھەپە 36 دەنگ و یوسف ھالاچئۆغلو کاندیدی پارتی باش 6 دەنگیان بەدەستھێنا.

کۆی دەنگەکان لەگەڵ دەنگە سوتاوەکان 509 دەنگ بووەو سەرۆکی پەرلەمان جارێکی دیکە دەنگی زۆرینەی ئەندامەکانی بەدەست ھێنایەوە بۆ بوونەوە بە سەرۆک.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.