Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:33

شانۆکار"دیار عومه‌ر" له‌ فێستیڤاڵێ نێوده‌وڵه‌تی تونس به‌شداره‌

به‌ وۆرك شۆپێك به‌ناوی شانۆی وه‌رزشی و ئیرتیجال
shnokir_dyir
کوردستان TV
100%

له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی وڵاتی تونس، شانۆكاری كوردی دانیشتووی وڵاتی سوید، دیار عومه‌ر  به‌ وۆرك شۆپێك به‌ناوی شانۆی وه‌رزشی و ئیرتیجال، به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی" عومه‌ر خلفت " ده‌كات كه‌ فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی شانۆییه‌ له‌و وڵاته‌ كه‌ له‌نێوان 17 بۆ 30/12/2017 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

شانۆكار دیار عومه‌ر رایگه‌یاند: ساڵی 2017 ساڵێكی پڕ چالاكی بوو بۆ من، به‌ ۆركشۆپێكی 12 رۆژی له‌ تونس ماڵئاوایی له‌ 2017 ده‌كه‌م.

شایانی باسه‌ شانۆكار دیار عومه‌ر له‌گه‌ڵ تیپه‌ شانۆییه‌كانی سویدو ئه‌وروپا سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ستهێنا، له‌ پێشكه‌شكردنی شانۆگه‌ری و وۆركشۆپ و مه‌شقی هونه‌ری.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

كوردستان TV

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.