Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 18:21

مەحموود عوسمان: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی سیاسییەو بە سوودی حکوومەتی عێراق دراوە

مەحموود عوسمان: لە هیچ بەندێكی دەستووردا باس لە ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم نەكراوە
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەپێی ماددەی یەكی دەستووری عێراق نادەستوورییە و دەبێت هەڵوەشێندرێتەوە، كەسایەتییەكی سیاسییش كە لە نووسینەوەی دەستووردا بەشدار بووە، ئەو بڕیارە بە سیاسی ناو دەبات و دەشڵێت، هیچ كەس و لایەنێك توانای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكەی نییە.

دكتۆر مەحموود عوسمان، لە لێدوانێكدا رایگەیاند" بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق، بڕیارێكی سیاسییە بە سوودی حكوومەتی عێراق دراوە، چونكە لە هیچ بەندێكی دەستووری عێراقدا باس لە ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم نەكراوە".

مەحموود عوسمان هۆكاری دەركردنی ئەو بڕیارە نادەستوورییانەی بەغدا دژ بە هەرێم لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە، بۆ پاڵپشتیكردنی وڵاتانی ئێران و توركیا بۆ ناوەند و بێدەنگیی وڵاتانی نێودەوڵەتی دەگێڕێتەوە، "سوودیان لەوە وەرگرتووە، ئەوانیش بە كەیفی خۆیان هەر جارە و بڕیارێكی نایاسایی دژ بە ئێمە دەردەكەن".

ناوبراو پێی باشە كە لایەنە كوردستانییەكان واز لە ناكۆكییەكانیان بێنن و پێكەوە لە رێی پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمەوە كۆ ببنەوە و ئالییەتێك بۆ وەڵامدانەوەی ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی دابنێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.