چاڤی لاند زیاترله 445 ملیۆن دینار قەرزاە عیماد بیلال لێپسراوی ڕاگەیاندی بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند:"چاڤی لاند زیاتر لە ٤٤٥ ملوێن دینار قەرزارە و چەندین جار بۆیان کراوە بەقیست بەڵام ئامادەنبوون پارەکە بدەنەوە، بۆیە بەبڕیاری بەڕێوبەری گشتی کارەبایی سلێمانی، کارەبایی چاڤی لاند بڕاوە.
سیروان محەمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی کارەبایی سلێمانی بە (كوردستان تیڤى)ی، ڕاگەیاند:" بەبڕیاری بەڕێوبەری گشتی کارەبایی سلێمانی، کارەبای چاڤی لاند بڕاوە، چونکە پارەیەکی زۆر قەرزارن زیاتر 445 ملیۆن دینار قەرزارن وە چەندین جار بۆیان کراوە بە قیست بەڵام هەر پارەکەیان نەداوەتەوە. گوتیشی:" ، ھیچ جیاوازیەک لە نرخی کارەباوە لەگەڵ شوێنەکانی دیکە نەکراوە و هەمووی یەک نرخی کارەبایی بۆ دیاری کراوە.
جەختی لەوەشکردەوە، تاوەکو ئەو کاتەی پارەی کارەباکە دەدەن کارەبای چاڤی لاند نادەین. لێپرسراوی ڕاگەیاندنی کارەبایی سلێمانی باسی لەوەشکرد:" هیچ کۆمپانیاو خاوەنی یەکەنیشتەجێبووەکان مافی ئەوەیان نیە کارەبای هاوڵاتیان ببڕێت بەبێ ئاگاداری قائیمقامی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی نە کارەبای مۆلیدە نەکارەبای نیشتمانی، چونکە ئەوە خزمەتگوزاریە نابێت گەمارۆ بخرێتە سەر هاوڵاتیەکان بۆ ئەوەی پارەکە بدەن، بەڵام شەوی ڕابردوو لە یەکەنیشتەجێبوەکانی کورد سیتی 1 لەلایەن کۆمپانیای نالیاوە بەشێوەیەکی نایاسای هەستان بە بڕینی کارەبای چەند ماڵێک بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەکاتی بڕینی کارەبای نیشتمانی و مۆلیدەی ئەهلی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگاداربکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.