سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20/11/2017 به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، باسى له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و نامانه كرد كه له به‌ڕێزان سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاوه پێى گه‌یشتوون، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر دیداریان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا له عیراق و ڕایگه‌یاند كه هه‌موویان پشتگیری‌یان بۆ حكوومه‌تێكى به‌هێزى هه‌رێمى كوردستان بۆ قۆناغى ئێستا دووپات كردۆته‌وه، ئاماده‌ییشیان نیشان داوه كه بۆ دیالۆگێكى جددیى نێوان هه‌ردوولا له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هاوكارى بكه‌ن.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند بۆ تاوتوێكردنى دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه تێپه‌ڕاندنى دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان، یه‌كڕیزى و ته‌بایى ده‌خوازێت. بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیش له‌گه‌ڵ به‌غدا، دیالۆگ و گفتوگۆى سیاسى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور به تاكه ڕێگه‌ى چاره‌سه‌ر له قه‌ڵه‌م دا.
له‌سه‌ر ئه‌نجامى سه‌ردانى هه‌فته‌ى ڕابردووى شاندى باڵاى حكوومه‌ت بۆ ناوچه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كانى ڕاسپارد كه به‌پێى توانا كار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى پلان و پڕۆژه‌كانى چاكسازى كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش پرۆژه‌ى چاكسازى و نوێبوونه‌وه له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى كه چاكسازیى بوارى داراییى گشتى و كه‌رتى وه‌زیفه‌ى گشتى له‌خۆ ده‌گرت، وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانیش ڕاسپێردران كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه گشتیه‌كان و زیادكردن و هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوهه‌كانى داهات بكه‌ن، ئه‌مه وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له وردبینیكردنى داهاته گشتییه‌كان و شهفافیه‌ت و چاكسازى و ڕێكخستنى داراییى گشتى بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانى دارایى.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جارێكى دیكه‌ش دووپاتى كرده‌وه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى فیدراڵ ئاماده‌ى دابینكردنى بودجه و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان بێت، ده‌بیت چاوخشاندنه‌وه‌ى پێویست به پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عیراقى فیدراڵ‌دا بكرێت، به جۆرێك هه‌رێمى كوردستان به‌شه بودجه‌ى دادپه‌روه‌رانه‌ى خۆى له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عیراقدا به‌ده‌ست بهێنێت كه ئه‌مه‌ش پێویستى به دانوستانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراقى فیدراڵ هه‌یه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر گۆڕانكارى له بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نیشان دا كه تایبه‌ته به ڕێكخستنه‌وه‌ى كرێ و ڕسوومات و سزا داراییه‌كانى تایبه‌ت به تۆماركردنى كۆمپانیاكان و بریكاره بارزگانییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، به‌مه‌به‌ستى هاندانى كه‌رتى تایبه‌ت و ئاسانكارى له بوارى دامه‌زراندن و تۆمارى كۆمپانیاكان و گه‌یشتن به پێوه‌ره نێودهوڵه‌تییهكانى ئه‌م بواره، كه له‌لایه‌ن بانكى نیوده‌وڵه‌تییه‌وه داڕێژراون.
له كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا به دانانى ڕه‌سمى به‌كاربردنى ناوخۆیى له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى تووتن و جگه‌ره و نێرگه‌له، به جۆرێك ته‌واوى داهاتى ئه‌م ڕه‌سمه ته‌نها بۆ مه‌به‌سته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جگه‌ره‌كێشان و نێرگه‌له خه‌رج بكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.