سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، بریاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له غیابی كورد ده‌رچووه و تاك لایه‌نه و به بێ ئاماده بوونی نوێنه‌ری كورد بووه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20/11/2017 له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ی كرد.
سه‌ره‌تا به‌ڕێزیان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا گوتی "هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان سه‌ردانی ده‌ربه‌ندیخانمان كرد و له‌گه‌ڵ یه‌كه ئیدارییه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و سنووری گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه كۆبووینه‌وه. له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ شوێنه زیانپێگه‌یشتووه‌كان كرد و یه‌كه ئیدارهییهكانمان ڕاسپارد بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی لێقه‌وماو و زیانپێكه‌وتوو. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زاره‌تی داراییمان ڕاسپاردووه ده‌ستبه‌جێ مه‌بله‌غێك له‌ژێر ده‌ستی یه‌كه ئیدارییه‌كانی ئه‌و ناوچانه دابنێت تاكو چاره‌سه‌ری كێشه به‌په‌له‌كان بكه‌ن. سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی دیكه‌ش كه پێویستیان به كاته، به وه‌زاره‌ته‌كانمان ڕاگه‌یاندووه ڕاپۆرتی خۆیان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی زیانه‌كان ئاماده بكه‌ن و ئه‌وه‌ی كه پێویست بێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ین. لێره‌وه جارێكی دیكه‌ی سه‌ره‌خۆشیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه ده‌كه‌ین له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ودیوی سنوور له ئێران، هاوخه‌میانین و هیوادارین ئه‌مه كاره‌ساتی كۆتاییان بێت و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین. سوپاسی هه‌موو ئه‌و و وڵاتانه‌ش ده‌كه‌ین كه له‌م بابه‌ته‌دا هاتنه سه‌ر هێڵ و له شه‌وی یه‌كه‌مه‌وه به‌په‌له ئه‌وه‌ی كه پێویست بووه له ده‌رمان و پێداویستییان نارد، به‌تایبه‌تی وڵاتانی توركیا و ئیتاڵیا، هه‌روه‌ها سوپاسی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین له‌م كاره‌ساته‌دا پشتگیری‌یان كردووین".
له به‌رده‌وامیی قسه‌كانیدا به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد "هه‌فته‌ی ڕابردوو نامه‌یه‌كم له به‌ڕێز سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پێگه‌یشت و تیایدا جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عیراق كراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ته‌له‌فۆن قسه‌م كردووه و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان‌مان دووپات كردووه‌ته‌وه كه ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقدا چاره‌سه‌ر بكرێن و جه‌ختكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش بۆ ئێمه زۆر گرنگه كه ده‌خوازن هه‌رێمێكی سه‌قامگیر و به‌هێز له چوارچێوه‌ی عیراقدا هه‌بێت. ئێمه دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه ئاماده‌ین بۆ ئه‌و گفتوگۆیه هه‌ر كاتێك عیراق ئاماده‌بێت".
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا جارێكی دیكه له‌سه‌ر بابه‌تی چاكسازی له بواره‌كانی دارایی، وه‌زیفه‌ی گشتی و شه‌فافیه‌ت له نه‌وت قسه‌مان كردووه. هه‌روه‌ك ئاگادارن به‌ر له ساڵێك كۆمپانیای (دیلۆیت)مان هێناوه‌ته هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه و ڕاپۆرته‌كانیان ئاماده‌یه، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ڕاپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی شه‌فافیه‌تی نه‌وت بڵاو ده‌كرێته‌وه. پێمانوایه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون ده‌بێته‌وه ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی به‌تایبه‌تی له بواری نه‌وتدا ده‌ستمان پێكردووه، شه‌فافیه‌تی تێدایه و ئاماده‌ین به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌و ژمارانه له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك، به‌غدا یان ده‌ره‌وه بێت، باس بكه‌ین. هه‌وڵه‌كانی ئێمه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وامه هه‌ر كاتێك به‌غدا ئاماده بێت، هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێت كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقدا چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه".
له‌و وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێست له‌سه‌ر بڕیاری دادگای فیدرالی عیراق كه ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانی به ناده‌ستووری ناساندووه، به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه دا "هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوون و ئاشكرایه، پێش و پاش پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم و له ساڵانی ڕابردووش‌دا یه‌ك قسه‌مان كردووه و گوتوومانه ئه‌گه‌ر ده‌ستووری عیراق جێبه‌جێ بكرێت، هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ به‌غدا نامێنێت و پێویستیشه هه‌موو مادده‌كانی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێن. به‌داخه‌وه له به‌غدا زۆر جار باسی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ده‌كرێت، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌و ماددانه هه‌ڵده‌بژێرن كه پێیان وایه له به‌رژوه‌ندیی خۆیاندایه، ئه‌وه‌ی كه بووه هۆكار هه‌رێمی كوردستان بیر له شتێكی دیكه بكاته‌وه، ئه‌وه بوو كه عیراق ئاماده نه‌بوو ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات، ئه‌گه‌ر به‌غدا ئاماده‌بووایه له ساڵانی ڕابردوو ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات، ئه‌و شتانه‌ی كه دوای ئه‌وه ڕوویاندا به ڕیفراندۆمیشه‌وه، پێویست نه‌ده‌بوو. ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستانی بێ ئومێد كرد، عیراق پابه‌ندی ده‌ستوور نه‌بووه، له دیباجه‌ی ده‌ستووری عیراقدا زۆر به ڕوونی باس له‌وه كراوه كه جێبه‌جێكردنی ئه‌م ده‌ستووره زامنی پاراستنی یه‌كپارچه‌ییی خاكی عیراقه، بۆیه ئێستاش ئێمه ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یانه‌وێ عیراقێكی سه‌قامگیر هه‌بێت، مه‌رجی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت عیراق له جێبه‌جێكردنی هه‌موو مادده ده‌ستوورییه‌كان جددی بێت. ڕاسته شیرۆڤه‌ی ئێمه له شیرۆڤه‌ی به‌غدا بۆ مادده ده‌ستوورییه‌كان جیاوازه، ئێمه پێویستیمان به لایه‌نی سێیه‌م هه‌یه تا یارمه‌تیمان بدات بتوانین له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عیراق كێشه‌كانمان چارسه‌ر بكه‌ین. پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ده‌سته‌ڵاتدارانی به‌غدا سه‌قامگیرییان له عیراقدا ده‌وێت یان نا؟ ئه‌گه‌ر خوازیاری سه‌قامگیرین، با به په‌رۆشه‌وه بن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ده‌ستووره، نه‌ك مادده‌یه‌ك هه‌ڵبژێرن كه له به‌رژوه‌ندیی خۆیاندایه. ده‌ستوور یه‌ك پاكێجه هه‌ر له مادده‌ی یه‌كه‌مه‌وه تا كۆتایی، ئه‌مانه جێبه‌جێ بكرێت باوه‌ڕناكه‌م هیچ كێشه‌یه‌كی دیكه له‌م وڵاته‌دا سه‌رهه‌ڵبدات".
هه‌ر سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای فیدرالی عیراق ده‌رباره‌ی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌نه‌بوونی لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان له دادگاكه، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد "بڕیاره‌كانی دادگای فیدرالی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یان بۆ ناكرێت چونكه حوكمی كۆتاییه، ئه‌وان یه‌كلایه‌نانه بڕیاره‌كه‌یان داوه بێ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌و دادگایه‌دا ئاماده‌ییان هه‌بێت".
ده‌رباره‌ی بوونی گه‌ره‌نتییه‌ك له جێه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور له‌لایه‌ن به‌غداوه و پشتگیرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان و داواكردنی ئه‌و زه‌مانه‌ته له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند "هه‌م له كاتی هاتنی به‌ڕێز مه‌كگۆرك بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌م له په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهكهمدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، جه‌ختمان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویستیمان به یارمه‌تی هه‌یه بۆ شیرۆڤهكردنی ئه‌و ده‌ستووره، ده‌كرێ ئه‌و هاوكارییه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێت و ده‌كرێت لایه‌نێكی سێیه‌م بێت كه بێن یارمه‌تیمان بده‌ن. به‌ڵێ ئێمه ئه‌و قسانه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و برێت مه‌كگۆرك كردووه. بابه‌ته‌كه ئه‌وه نییه كه ئێمه باوه‌ڕمان نییه، نه‌خێر مه‌به‌ستمانه لایه‌نی سێیه‌م له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شدار بێت بۆ شیرۆڤهكردنی ئه‌م ده‌ستووره كه 14 ساڵه هه‌نگاوی زۆر كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی نراوه. له به‌غدا وا سه‌یری ده‌ستوور ده‌كرێت وه‌ك چۆن تۆ سه‌یری منیویهك ده‌كه‌یت و به‌خۆت هه‌ڵیده‌بژێری، ئه‌مه‌م ده‌وێ یان ئه‌وه‌م ده‌وێ، ده‌ستوور پاكێجێكه ده‌بێت هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌و مادده‌یه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا ناسه‌قامگیری به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و جارێكی دیكه ڕووبه‌ڕووی كێشه ده‌بینه‌وه. هیوادارین ئه‌م كێشانه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقدا چاره‌سه‌ر بكرێن و ئه‌و بابه‌ته‌شمان له‌گه‌ڵ جه‌نابی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باس كردووه".
سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌بوونی خواستێك بۆ پێداچوونه‌وه به كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی "تا ئێستا بۆ من ڕوون نییه ئه‌وه‌ی به دیاریكراوی ده‌یانه‌وێت چییه؟ وه‌ك پره‌نسیپ ئاماده‌ییمان هه‌یه قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بكه‌ین، بۆ نموونه چی ده‌گۆڕدرێت؟ خۆ ئه‌و لایه‌نانه هه‌موویان به‌شدارن له‌م حكوومه‌ته‌دا، حكوومه‌تی كاتیی چی‌یان ده‌وێت؟ لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت وه‌زیره‌كانی خۆیان بگۆڕن؟ با پێمان بڵێن ده‌مانه‌وێت وه‌زیره‌كانی خۆمان بگۆڕین، به‌ڵام هه‌موویان به‌شدارن. دواتر ئه‌و حكوومه‌ته كاتییه چی ده‌كات كه حكوومه‌تی ئێستا پێیناكرێت؟ خۆ ده‌بێت ئامانجه‌كه دیار بێت چییه؟!. ئه‌م حكوومه‌ته خۆی كاتییه و پێگیرین به ماوه‌یه‌كی كاتی كه هه‌ڵبژاردن تیایدا ئه‌نجام ده‌درێت و ناتوانین له‌وه ده‌ربچین، كه‌واته ئه‌وه‌ی ئێستا كه هه‌مانه حكوومه‌تێكی كاتییه، بۆیه له‌مڕۆوه له‌گه‌ڵ كاك قوباد و براده‌رانی دیكه ده‌ست به سه‌ردان و دیدار له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كاندا ده‌كه‌ین و دوای ئه‌وه بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه ڕۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری بكه‌ین، له پرۆسه‌یه‌كی ئاوه‌هادا حكوومهتیك تا دامه‌زرێت جا ناوی بنێی كاتی، یان هه‌ر ناوێكی دیكه، تا بڕوای په‌رله‌مان وه‌رده‌گرێت و داده‌نیشێت و ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات، زۆر ده‌خایه‌نێت. پێمان وایه ئه‌گه‌ر ئه‌م لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت وه‌زیره‌كانیان بگۆڕن، یان بۆ هه‌ر هۆكارێكی دیكه، قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌رنا وه‌ك پره‌نسیپ پێمانوایه حكوومه‌ته‌كه‌مان خۆی كاتییه و هه‌ڵبژاردن هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه".
ده‌رباره‌ی ئاگاداریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و تاران سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد "ئیمه ئاگاداری ئه‌و گرێبه‌سته نین و هیچ پرسێكیش به ئێمه نه‌كراوه".
ده‌رباره‌ی ئیمزانهكردنی نووسراوی ده‌ستبه‌كاربوونی پارێزگای نوێی سلێمانی و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه به مامه‌ڵه‌كردنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد "به پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بڕیاری داوه مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌كات، به‌و شێوه‌یه بڕیاریان داوه و بهیاننامهكهشیان هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌ركردووه. سه‌باره‌ت به دانانی پارێزگاری سلێمانی، له‌به‌ر هۆكارێكی سیاسی نییه كه من ئه‌و بڕیاره‌م ده‌رنه‌كردووه و به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵوێستێكی سیاسی نییه، هه‌ندێك بابه‌تی یاسایی هه‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێت و پابه‌ندین به‌وه‌ی كه بڕیاری پێویست له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربكه‌ین".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به بارودۆخی دارایی و دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند "ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه ئێستا ئه‌وه‌یه بتوانین مووچه‌ی خه‌لك دابین بكه‌ین، ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا هه‌بووه ئه‌نجاممان داوه و له‌مه‌ودواش له چوارچێوه‌ی ئه‌و داهاته‌ی وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌مانبێت هه‌وڵ ده‌ده‌ین و له‌گه‌ڵ به‌غداش له‌سه‌ر پرسی بودجه خه‌ریكین. پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عیراق كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه بۆ په‌رله‌مان نێردرابوو، به خۆشحاڵییه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه، له‌و پڕۆژه یاسایه‌دا غه‌درێكی یه‌كجار زۆر له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت. ئه‌وان به دوو شێوه قسه ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ك ده‌ڵێن ئاماده‌ین مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بده‌ین، له‌لایه‌كی دیكه‌وه پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌نێرنه په‌رله‌مان كه ئه‌وه‌نده خراپه و غه‌درێكی ئه‌وه‌نده گه‌وره له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، بڕوا ناكرێت و به هه‌موو واتایه‌ك ئه‌مه غه‌دره، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاماده‌ن مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن، ئێمه سیسته‌مێكی بایۆمه‌تریمان هه‌یه و پێمان گوتوون ئاماده‌ین بیخه‌ینه به‌ر ده‌ستیان و با بفه‌رموون مووچه بده‌ن، ئه‌گه‌رنا ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی ناردویانه‌ته په‌رله‌مان، غه‌درێكه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت له ڕووی دارایی و مووچه‌خۆرانه‌وه. پێموایه گه‌ڕانه‌وه‌ى پڕۆژه‌یاساكه ده‌رفه‌تێكه و هیوادارم هه‌وڵ بدرێت له‌و ده‌رفه‌ته‌دا ئه‌و غه‌دره‌ی له‌و پڕۆژه یاسایه‌دا ده‌رحه‌ق به هه‌رێمی كوردستان كراوه نه‌هێڵرێت و ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوانمان له‌سه‌ر تهرخانكرنی 17%ی بودجه‌ی عیراق بۆ هه‌رێمی كوردستان، به ته‌واوه‌تی بدرێت. ئاماده‌ین له‌م ڕووه‌وه بچینه ناو گفتوگۆیه‌كی جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌گوترێ كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران گوتی "ئێمه كۆبوونه‌وه‌ی نهێنیمان نه‌بووه به واتای وشه‌ی نهێنی، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ربازیمان هه‌بووه له‌گه‌ڵ یه‌كتری و ئامانج لێی ئه‌وه بووه نه‌هێڵین شه‌ڕ دووباره ببێته‌وه، چونكه وه‌ك ده‌زانن ئه‌و شوێنانه‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه پاشه‌كشه‌ی لێكردووه به ئاره‌زووی خۆمان بووه، به‌ڵام له هه‌ر شوێنێك پێشمه‌رگه پاشه‌كشه‌ی كردبێت ئه‌وان پێداگرییان له‌سه‌ر هاتنه‌پێشه‌وه كردووه، بۆیه له یه‌ك دوو شوێن به‌داخه‌وه پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی ئێمه و عیراقدا دروست بوو و بۆ دووبارنه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كتری ئه‌نجامداوه. من خۆم گوێم لێنه‌بووه ئه‌وه‌ی كه به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماری عیراق باسی ده‌كات، به‌ڵام له ئه‌نجامدا خۆ ده‌بێت ئه‌م كێشانه به گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن و ئه‌مه‌ی له نێوان ئێمه و به‌غدا هه‌یه جیا له گفتوگۆ هیچ چاره‌سه‌رێكی دیكه‌ی نییه و به شێوه‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناكرێت و پێویستی به چاره‌سه‌ری سیاسی و مێزی گفتوگۆیه".
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى ریفرانۆم ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عیراق ده‌ستووری جێبه‌جێ كرد، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد "باسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و شتی وا ناكه‌ین، دادگای فیدراڵى عیراق شیرۆڤه‌ی بۆ مادده‌یه‌كی ده‌ستووری كردووه و ئێمه‌ش ڕێزمان له‌و مادده ده‌ستووریه گرتووه، ئه‌گه‌ر بهاتبا به‌غدا ڕێزی له ده‌ستووری عیراق گرتبا و ئه‌و مادده ده‌ستووریانه‌ی جێبه‌جێ كردبا، شته‌كانی دیكه هیچی ئه‌نجام نه‌ده‌دران. مافی كورد له ده‌ستووری عیراقدا جێگیر كراوه و هیچ یاسایه‌ك ناتوانێت ئه‌مه له‌ناوبه‌رێت، ئه‌وه‌ی كه گرنگه جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت، بێگومان هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نامێنێت".
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دانانی پارێزگای كه‌ركووك و په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران، به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند "ئێمه هیچ ڕۆڵێكمان له دانانی پارێزگای كه‌ركووك نابێت و ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكه‌وه هه‌یه. ئێران دراوسێی ئێمه‌یه و سنوورێكی ئێ‌كجار دوورودرێژمان له‌گه‌ڵی هه‌یه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران و دراوسێكانی دیكه‌شیدا باش بێت، هه‌میشه ئه‌وه‌مان دووپات كردووه‌ته‌وه كه ئێمه فاكته‌رێكی سه‌قامگیرین له ناوچه‌كه‌دا و هه‌رواش ده‌مێنینه‌وه، ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موویان باش بێت".
ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی دادگای فیدرالی وه‌ك فشارێك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندیكردن به حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه سه‌باره‌ت به ناردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان و بوونی هیچ پێشهاتێكی خۆش بۆ خه‌ڵك، به‌ڕێزیان گوتی "سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگا من وه‌ڵامم دایه‌وه، هه‌فته‌ی ڕابردوو به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆمان ڕاگه‌یاندووه، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ ئێمه ئایندهی ئه‌م وڵاته و سه‌قامگیری له هه‌موو عیراقدا گرنگه، سه‌قامگیری به‌بێ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ناكرێت، به‌وه‌ش ناكرێت كه كێ به‌هێزه و كێ به‌هێز نییه و پێویسته كۆتایی به‌و تێگه‌یشتنه بهێنرێت، ده‌ستوورێكمان هه‌یه كه دیكۆمێنتێكه له‌به‌رده‌ستماندایه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كێشه‌كانی خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین. سه‌باره‌ت به ناردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ جه‌یهان، تا ئێستا هیچ بڕیارێكی وه‌ها نه‌دراوه كه ئایا عیراق ده‌ینێرێ یان نا، به‌ڵام بێگومان ئێمه لایه‌نێكی ئه‌و بابه‌ته‌ین. سه‌باره‌ت به خه‌به‌ری خۆشیش، ڕاسته ئێستا قۆناغێكی زۆر زه‌حمه‌ته و گومانی تێدا نییه و پێشتریش ئه‌وه‌م به ئێوه گوتووه، ئه‌م قۆناغه سه‌خته تێده‌په‌ڕێنین، به‌ڵام ده‌بێت یه‌كگرتوو بین و هه‌ریه‌كێك له شوێنێك نه‌خوێنێت و بیه‌وێت ئه‌جێندای تایبه‌تی خۆی جێبه‌جێ بكات، وه‌ك گه‌ل و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ندێك پره‌نسیپ ڕێكبكه‌وین، نه‌ك بزانین كه ده‌رفه‌تێك هه‌یه بۆ شكاندنی یه‌كتری سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌رگرین، ئه‌وه‌یان هه‌ڵه‌یه، هه‌ندێك پره‌نسیپ هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری ڕێكبكه‌وین ئه‌وا ئه‌و قۆناغه سه‌خته‌ش تێده‌په‌ڕێنین و دڵنیاشم تێیده‌په‌ڕێنین. هه‌ر جارێك كه شتێكی وا دروست ده‌بێت ڕاسته سه‌ره‌تا سه‌خته، به‌ڵام ده‌رفه‌تێكیشه بۆ پێداچوونه‌وه به‌خۆت تاكو بزانی له كوێ هه‌ڵه بووی و له كوێ ڕاست و له‌كوێ باشتری بكه‌ین و چاكسازی زیاتر بكه‌ین، ئه‌مانه هه‌مووی ده‌رفه‌تن بۆ ئێمه وه‌ك گه‌ل. ئه‌م گه‌ل و وڵاته‌ش هه‌ر ده‌مێنێت و بێگومان زوو یا دره‌نگ ده‌گاته ئه‌و مافانه‌ی خه‌باتی بۆ كردووه".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ر و ئه‌گه‌رى سه‌ردانی به‌ڕێزیان بۆ توركیا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد "توركیا یه‌كه‌م وڵات بوو كه هه‌ر له كاتژمێره‌كانی یه‌كه‌مه‌وه په‌یوه‌ندییان به ئێمه‌وه كرد و یارمه‌تیان بۆ قوربانیانی بوومه‌له‌رزه له ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان نارد و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان به‌رز ده‌نرخێنین. نووسینگه‌ی خودی به‌رێز سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یوه‌ندییان به ئێمه‌وه كرد و ئه‌وه‌ی كه پێویست بوو جێبه‌جێیان كردووه. هه‌میشه گوتوومه توركیا یه‌كێك له‌و وڵاتانه بووه له كاتی زۆر سه‌ختدا یارمه‌تیی خه‌ڵكی كوردستانی داوه و هه‌ر ئه‌وه‌ش له توركیا چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین. بێگومان گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێت بۆ سه‌ردانیان و چوون بۆ ئه‌نقه‌ره، ئه‌وا به خۆشحاڵییه‌وه سه‌ردانیان ده‌كه‌ین".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی كاریگه‌ریی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ گه‌یاندنی هاوكاری به ئاواره و په‌نابه‌ران و لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند "داخستنی فڕۆكه‌خانه پێشێلكردنی مافی هه‌ر هاووڵاتییه‌كی كوردستانه و ئه‌مڕۆش ڕاگهیهنراوێكمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌بوو. به‌پێی ڕێككه‌وتنی شیكاگۆ فڕۆكه‌خانه بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك بتوانێت به ئازادانه تیایاندا هاتوچۆ بكات، ئه‌و سزایه‌ی كه له‌لایه‌ن به‌غداوه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان سه‌پێنراوه، نه ده‌ستووری، نه یاسایی و نه مرۆڤایه‌تییه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بزانن له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا چی ده‌گوزه‌رێت، فه‌رموون با بێن تیایاندا جێگیر ببن، به‌ڵام داخستنی فڕۆكه‌خانه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هاتوچۆ نه‌كات، پێشێلكردنی مافێكی مرۆڤایه‌تییه. هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌م ساته نزیكه‌ی ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ری هه‌یه و له وه‌رزی زستاندا كه ئێستا تیایداین، كێشه‌ی گه‌وره له گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ ئه‌و ئاوارانه دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له توانای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نییه. ڕێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان 29 تا 30% زیادی كردووه و ئه‌و خه‌رجییه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ئاماده‌مان كردووه له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی، ساڵانه نزیكه‌ی ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلاره. ئه‌مه جیا له‌وه‌ی خه‌ڵكانێك به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی پێویستیان به‌وه‌یه به ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌وه سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی داواكاریی به‌غدا به پاشخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، به‌ڕێزیان گوتی "ئێمه پێمانوایه ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و پشتگیریش له‌وه ده‌كه‌ین. ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش، دوای دانیشتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، كاتی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان دیاری ده‌كه‌ین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.