Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 20:20

رێبوار تاڵەبانی: کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنى پارێزگای کەرکووک دواخرا

چاوەڕێی وەڵامی هەموو لیستەکانی نێو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکن
کوردستان TV
100%

 

رێبوار تاڵەبانی سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک رایگەیاند: کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنى پارێزگا دواخرا، تا لایەنەکان لەسەر شوێنى کۆبوونەوەکە ڕێکدەکەون.

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی بۆ کاتێکی نادیار دواخست و دەڵێت" چاوەڕێی وەڵامی هەموو لیستەکانی نێو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکم بۆ ئەوەی بگەنە دەرەنجامێک لەبارەی شوێنی کۆبوونەوەکە.

رۆژی دووشەممە 20-11-2017، رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی بەشێک لە قەوارە سیاسییەکان نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک لەبارەی شوێنی کۆبوونەوەکە بۆیە بڕیاری دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەن لە رۆژی سێشەممە 21-11-2017.

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتیشی: لەبەر ناجێگیری ئەمنی، یاسایی و دەستووری تاوەکو ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەڕێوەنەچووە.


ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک 41 کورسییە، لیستی برایەتی 26 کورسی، لیستی تورکمانی نۆ کورسی و لیستی عەرەبی شەش کورسییان هەیە. بۆ تەواوکردنی رێژەی یاسایی 21 کورسی پێویستە. لیستی برایەتی کە 26 کورسی هەیە دەتوانێ دانیشتنەکە ئەنجامبدا، بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە حەوت ئەندامی هەیە، لەگەڵ ئەوەدایە کۆبوونەوەکە لە کەرکووک ئەنجامبدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.