Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 20:23

عارف روشدی: که‌س ناتوانێ ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌

به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژوویی و یاساییه‌ بۆ گه‌لی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%

راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ریفراندۆمی 25ی ئه‌یلول به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژوویی یاساییه‌ به‌ده‌ستی كورد و كه‌س ناتوانێ هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه‌.

عارف روشدی، راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سومه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌: ریفراندۆمی 25ی ئه‌یلول به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژوویی و یاساییه‌ بۆ گه‌لی كوردستان و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌و دیموكراسی چه‌سپاوه‌و كه‌س ناتوانێ هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه‌ .

ده‌شڵێ: ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ له‌ ئاكامی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و كیمیاباران و ره‌تكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ و راگواستن ، كه‌ ده‌رحه‌ق به‌ میلله‌تی كورد كراوه‌ به‌ده‌ست هاتووه‌، گه‌لی كوردیش وه‌ك گه‌لانی دیكه‌ی جیهان مافی سه‌ربه‌خۆ بوونی هه‌یه‌.

راشیگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌غدا 55 مادده‌ی ده‌ستووری به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی كوردستان پێشێل كردووه‌و به‌م ره‌فتاره‌ی ده‌یه‌وێ رێگا له‌و پێشكه‌وتنه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگرێ كه‌ به‌ده‌ست هاتووه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.