Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:42

به‌ وێنه‌وه‌ .. بارینی یه‌که‌م به‌فری ئه‌مساڵ له‌ ئه‌نقه‌ره‌

هۆشداری دراوه‌ته‌ شوفێران له‌ ئه‌گه‌ری زوقم و به‌ستندا
کوردستان TV
100%

به‌درێژایی شه‌وی رابردوو له‌ ئه‌نقه‌ره‌ باران باری و به‌رزاییه‌كانیشی یه‌كه‌م به‌فری ئه‌مساڵیان لێباری.

یه‌كه‌م به‌فری پایته‌خت به‌یانیی ئه‌مڕۆ ناوچه‌كانی چانكایا، ئۆران، ئینجه‌ك و ئه‌هلاتلیبێڵ كاریگه‌ربوو.

تیمه‌كانی شاره‌وانیی ئه‌نقه‌ره‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری به‌فر بارین و زوقم و به‌ستندا، ئامێره‌كانیان خسته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

به‌رپرسانیش هۆشدارییان دایه‌ شۆفێران له‌ ئه‌گه‌ری زوقم و به‌ستندا، به‌ وریاییه‌وه‌ شۆفێری بكه‌ن.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.