Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 22:22

گۆڕێکی به‌ کۆمه‌ڵ له‌ چیای حه‌مرین دۆزرایه‌وه‌

له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ كوژراون
کوردستان TV
100%

گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ چیای حه‌مرین دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیلی تێدایه‌ و له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ كوژراون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند: گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ چیای حه‌مرین دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیلی تێدایه‌ و به‌پێی زانیارییه‌كانیش پێده‌چێت ئه‌و كه‌سانه‌ له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ كوژرابن.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شڵی: تاوه‌كو ئێستا گه‌ڕان به‌ دوای دۆزینه‌وه‌ی گۆڕی دیكه‌ به‌رده‌وامه‌ و ئه‌و گۆڕه‌ی كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌و نازانرێ ژماره‌ی قوربانیانی نێو گۆڕه‌كه‌ چه‌نده‌،چونكه‌ ده‌بێ تیمی تایبه‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵكان پشكنین بۆ گۆڕه‌كه‌ بكه‌ن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.