Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 22:24

ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ خورماتوو ده‌یان که‌سى کرده‌ قوربانى

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ بووه‌ و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌ته‌ ئامانج
کوردستان TV
100%


كه‌مێك پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناو شارى خورماتوو ڕوویدا، به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، 18 كه‌س كوژراون و ده‌یان كه‌سى  دیكه‌ش بریندارن.

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك  له‌ بازاڕی عه‌لوه‌ی خورماتوو روویدا و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش، تا ئێستا 18 كه‌س كوژراون و 50 كه‌سی دیكه‌ش به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ برینداربوونه‌.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ بووه‌ و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌ته‌ ئامانج.

تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.