Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 22:31

لە سلێمانی کەسێک لە بەردەم ماڵەکەیدا کوژرا

ئەو ھاووڵاتییە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە
کوردستان TV
100%


گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، کە لە گەڕەکی (کوردسات)ی شاری سلێمانی، کەسێکی سەروو تەمەن 50 ساڵ، لە بەردەم قوتابخانەی (لەیلا زانا) تەقەی لێ کرا و کوژرا.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیەند: "کاتژمێر 7 و 30 خولەکی ئەم بەیانییە 21/11/2017، لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی، ھاووڵاتییەکی سەروو تەمەن پەنجا ساڵ، دوای ئەوەی لە ماڵەکەی خۆی دێتە دەرەوە، لە بەردەم قوتابخانەی (لەیلا زانا) تەقەی  لێ کرا و کوژرا.

باسی لەوەش کرد: ئەو ھاووڵاتییە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، بەڵام تا ئێستا ھۆکاری کوشتنەکەی نەزانراوە، ھێزەکانی پۆلیسیش چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، تەرمی ھاووڵاتییەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە، ھەروەھا پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.