Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 08:07

چه‌کدارێکی حه‌شدی هۆزه‌کان و حه‌فت چه‌کداری داعش کوژران

داعش له‌ سنووری موسڵ هێرشی كرد
کوردستان TV
100%


ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر گوندی حوشتری سه‌ر به‌ ناحیه‌ی قه‌راجی باشووری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و حه‌شدی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كان كه‌ چه‌كی مامناوه‌ند تێدا به‌كارهاتووه‌، چه‌كدارێكی حه‌شدی هۆزه‌كان و حه‌فت چه‌كداری داعش كوژران.

به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی عێراقی، رۆژی سێشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر گوندی حوشتری سه‌ر به‌ ناحیه‌ی قه‌راجی باشووری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، دووای روودانی شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و حه‌شدی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه كه‌ چه‌كی مامناوه‌ندیشی تێدا به‌كارهات‌، چه‌كدارێكی حه‌شدی هۆزه‌كان و حه‌فت چه‌كداری داعش كوژران.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش له‌ سنووری پارێزگای موسڵ رایگه‌یاندووه‌، دوای ئاڵۆزبوونی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌، فڕۆكه‌ی جه‌نگیه‌كان بینایه‌ی قوتابخانه‌یه‌كیان له‌ گوندی حوشتر بۆردومان كردووه‌، كه‌ چه‌كدارانی داعشی تێدابوون و دووباره‌ هێزه‌ عێراقیه‌كان توانیویانه‌ ئه‌و گونده‌ كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه‌.

دوای گه‌یشتنی زانیاری له‌باره‌ی دزه‌كردنی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش بۆ ناوچه‌كه‌، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌ عێراقیه‌كان به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی حه‌شدی هۆزه‌كان ده‌ستیان به‌ كێوماڵكردنی هه‌ردوو گوندی حوشتر و خه‌تابی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی قه‌راجی باشووری رۆژهه‌لاتی موسڵ كرد.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.