Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 00:15

میلیشیاکانى حه‌شدى شه‌عبى هاتوچۆکردنیان له‌ خورماتوو قه‌ده‌غه‌کرد

18 كه‌س بوونه‌ قوربانی و 50 كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون
کوردستان TV
100%


له‌دواى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ شارى خورماتوو ئه‌نجام درا، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆیان تا كاتێكى نادیار، ڕاگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21/ 11/ 2017 له‌ شارى خورماتوو، ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌، زیاتر له‌ 18 كه‌س كوژران و 50 كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون، به‌ڵام تائێستا به‌ فه‌رمى ژماره‌ى قوربانییه‌كان ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

له‌دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، هاتوچۆكردنیان له‌ناو شاره‌كه‌ تا كاتێكى نادیار ڕاگه‌یاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.