Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 00:23

ژمارەی بەرکەوتووانی تەقینەوەکەی دوزخورماتوو بەرزبووەوە

جگە لە زیانی گیانی ھاوکات زیانی ماددی زۆری هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ته‌قینه‌وه‌ی ئۆمبێلێكی بۆمڕێژكراو قه‌زاری خورماتووی هه‌ژاند و ژماره‌یه‌ك كورژاو برینداری لێكه‌وته‌وه‌، كوژراوه‌كان لە نەتەوەی تورکمان و عەرەبن و لەناویشیاندا ژمارەیەک چەکداری حەشدی شه‌عبی ھەیە.

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك  له‌ بازاڕی عه‌لوه‌ی خورماتوو روویدا و به‌ گوێره‌ی دواین ئامار، تا ئێستا 23 كه‌س كوژراون و 60 كه‌سی دیكه‌ش به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ برینداربوونه‌ و 5 كه‌س بێسه‌رو شوێنه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند كوژراوه‌كان لە نەتەوەی تورکمان و عەرەبن و لەناویشیاندا ژمارەیەک چەکداری حەشدی شه‌عبی ھەیە.

بەھۆی بەھێزی تەقینەوەکە جگە لە زیانی گیانی ھاوکات زیانی ماددی زۆری هه‌یه‌.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ بووه‌ و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌ته‌ ئامانج.

تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.