Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:46

مۆگابی دوای 37 ساڵ دەستی لەکارکێشایەوە

لەساڵی 1980 سەرۆكی ئەو وڵاتەبووه‌
کوردستان TV
100%

کەمێک لەمەوبەر، ڕۆبەرت مۆگابی، سەرۆكی زیمبابۆی، دوای 37 ساڵ لەفەرمانڕەوایی كردنی ئەو وڵاتە، دەستی لەپۆستەكەی كێشایەوە.


جاکۆب مودیندا سەرۆکی پەرلەمانی زیمبابۆی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مۆگابی کۆتایی بە حوکمی 37 ساڵەی خۆی هێنا و دەستی لەکارکێشایەوە.

جاکۆب لەناو پەرلەماندا نامەیەکی مۆگابی خوێندەوە کە دەڵێت: من ڕۆبێرت مۆگابی بەپێی بڕگەی 96 لە دەستوری زیمبابۆی بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەش دەکەم و داواکاریشم دەستبەجێ بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دەستلەکارکێشانەوەی مۆگابی لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەستیکرد بە تۆمەتبارکردن و لێکۆڵینەوە لە ڕۆبێرت مۆگابی، ئەمەش دوای شەش ڕۆژ هات لە کۆنترۆڵکردنی هەراری پایتەختی وڵات لەلایەن سوپاوە.

هەفتەی رابردوو سوپای زیمبابۆی کودەتایەکی سەربازی ئەنجامدا و مۆگابی لە ماڵەکەیدا دەستبەسەرکرد و دەستەڵاتی بەسەر سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان راگەیاند.

مۆگابی لەساڵی 1980 ەوە، لەوكاتەی زیمبابۆی سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند، سەرۆكی ئەو وڵاتەبوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.