Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:27

ترەمپ و پوتین بەتەلەفۆن تاوتوێی چەند دۆسیەیەکی جیهانیان کرد

پرسەکانی سوریا، ئێران، کۆریای باکور و ئۆکرانیایان کردووە
کوردستان TV
100%


کۆشکی سپی رایدەگەیەنێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هاوتا روسییەکەی ڤلادیمێر پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام داوە.

کۆشکی سپی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە کە ترەمپ و پوتین لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی پرسەکانی سوریا، ئێران، کۆریای باکور و ئۆکرانیایان کردووە.

هەفتەی رابردوو هەردوو سەرۆکی ئەمەریکا و روسیا چەند جارێک بە شێوەی نافەرمی پێکەوە قسەیان کرد، کاتێک هەردووکیان بەشدارییان لە کۆبوونەوەیەک لە وڵاتی ڤێتنام کرد.

پەیوەندییەکەی ئەمڕۆی پوتین و ترەمپ دوای ئەوە دێت کە دوێنی ڤلادیمێر پوتین لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا کۆبوویەوەو بڕیاریشە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا پوتین لەگەڵ سەرۆکەکانی ئێران و تورکیاشدا کۆببێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.