ڕكابه‌ریه‌كانی پێشبڕكێی جامی جیهانی له یاری فڕكه‌وانیی له وڵاتی تایلاند به‌ڕێوه‌چوو.
چه‌ندین فڕۆكه‌وانی به‌ناوبانگی جیهان له پێشبڕكێكه به‌شداربوون، له ئه‌نجامدا تیم كۆنێی ئه‌مه‌ریكی پله‌ی یه‌كه‌م و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌میشیی بۆ هه‌ردوو هاونیشتیمانیه‌كه‌ی جۆستن فیلیپسۆن و فیلیپ گۆفۆرت جێهێشت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تیم كۆنێ له خانه‌ی سێیه‌مه‌وه ده‌ستی به ڕكابه‌ریه‌كان كرد، به‌ڵام دوای ململانێی له‌گه‌ڵ به‌شداربووانی دیكه، توانی پێش هه‌موویان بكه‌وێت و نازناوی جامی جیهان له پێشبڕكێی فڕۆكه‌وانیی بۆ خۆی مسۆگه‌ربكات.
جێگای باسه كۆنێی ته‌مه‌ن په‌نجاودوو ساڵ پسپۆری بواری فڕۆكه‌وانیی بازرگانیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.