Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 02:18

به‌هۆی هه‌وره‌بروسکه‌ مندالێک گیان له‌ده‌ست ده‌دات

له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ ته‌وژمێكى به‌هێزى باوبۆران وبروسكه‌ پاریَزگاى هه‌ولێرى گرتووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

دواى ئه‌وه‌ى كه‌شوهه‌وا ده‌ستى به‌گۆڕان كرد له‌گه‌ڵ هاتنى یه‌كه‌م شه‌پۆلى باوبارانى وه‌رزى زستانه‌ى ئه‌م ساڵ، ئەمڕۆ لە گوندی بەربیانی سەر بە شاروچکەی پیرمامى پارێزگاى هه‌ولێر به‌هۆى هه‌وره‌تریشقه‌ مێرد مندالێك بەناوی (شوکر مامەند میرۆ هەرکی) بەهۆی لێدانی هەورە تریشقە گیانی لەدەستدا

شایه‌نى باسه‌ له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ ته‌وژمێكى به‌هێزى باوبۆران و بروسكه‌ پاریزگاى هه‌ولێرى گرتووه‌ته‌وه‌ پله‌كانى گه‌رمى روو له‌ دابه‌زینن به‌و هۆیه‌ش باران له‌  زۆربه‌ى ناوچه‌كان باریوه‌ به‌تایبه‌تى ناوچه‌ شاخاوییه‌كان

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.