Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:34

هونه‌رمه‌ندێکی ناوداری ئه‌مه‌ریکا کۆچی دوایی کرد

له‌ ته‌مه‌نی 86 ساڵی
deyila_gorane
کوردستان TV
100%

خانمه‌ هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ناوداری ئه‌مه‌ریكی (دیلا ڕێس)، له‌ ته‌مه‌نی 86 ساڵی له‌ ماڵه‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی له‌ ساڵانی ڕابردوودا له‌ زنجیره‌ درامای ته‌له‌ڤزیۆنی "ته‌چ بای ئانجڵ"، ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ كالیفۆرینا كۆچی دوایی كرد.

دیلا ڕیس له‌ ساڵی 1931 له‌ دیترویت له‌دایك بووه‌، هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژ و پڕۆدیسه‌رێكی ناوداری ئه‌مه‌ریكی بووه‌، ساڵی 1953 ده‌ستی كردووه‌ به‌ كاری هونه‌ری، و ڕۆڵی له‌ درامای به‌ناوبانگدا بینییه و له‌ هۆڵ و شانۆ جیهانییه‌كاندا گۆرانی گوتووه‌، باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌ كه‌سایه‌تی گرنگی ئه‌مریكای وه‌سف كردبوو پێش مردنی.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.