سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌فریقا پێشوازی له بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی رۆبه‌رت موگابی سه‌رۆكی زیمبابوی، له ده‌سه‌ڵات كرد و رایگه‌یاند كه ئه‌و بڕیاره به زیندوویی له مێژوویدا دهمبێنێتهوه.
مو‌سا فكی، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌فریقا له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند: مێژوو ئه‌وه له یادناكات كه رۆبه‌رت موگابی جه‌نگاوه‌رێكی رزگاریخوازی ئه‌فریقا و باوكی گه‌لی زیمبابوی سه‌ربه‌خۆ بووه.
گوتیشی: بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی رۆبه‌رت موگابی به زیندوویی له مێژوویدا ده‌مێنێته‌وه و میراتگری سیاسی موگابی پته‌وتر ده‌كات.
ده‌شڵێ: یه‌كێتی ئه‌فریقا د‌رك به‌وه ده‌كات كه گه‌لی زیمبابوی ئیراده‌ی خۆی له به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی ئاشتایانه نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ئایندهی دیموكراتی وڵاته‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ر بكات.
راشیگه‌یاند: ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی رۆبه‌رت موگابی، رێگه‌خۆش ده‌كات له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات كه گه‌لی زیمبابوی بڕیاری له‌سه‌رده‌دات.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.