Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 02:20

سه‌رۆکوه‌زیرانی ده‌ست له‌کارکێشاوه‌ی لوبنان گه‌ڕایه‌وه‌ به‌یروت

له‌ ناوه‌ڕاستی لوبنان سه‌ردانی گۆڕی باوكی كرد
کوردستان TV
100%

دوای زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌ له‌ جێهێشتنی وڵاته‌كه‌ی و راگه‌یاندنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ سعوودیه‌، سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆكوه‌زیرانی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی لوبنان، گه‌ڕایه‌وه‌ به‌یروت.

نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌عد حه‌ریری بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ شه‌وی سێشه‌ممه‌ له‌سه‌ر چوارشه‌ممه‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی لوبنان له‌ قوبرسی رومی گه‌یشته‌وه‌ به‌یروت.

به‌ پێی به‌یاننامه‌كه‌، سه‌عد حه‌ریری دوای دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی قوبرسی رومی، نیكۆس ئاناستاسیادس له‌و وڵاته‌وه‌ گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ره‌فیق حه‌ریری.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتووه‌ كه‌ دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ به‌یروت به‌رله‌وه‌ی بچێته‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی، سه‌عد حه‌ریری سه‌ردانی گۆڕی باوكی، ره‌فیق حه‌ریری كرد له‌ ناوه‌ڕاستی لوبنان.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سه‌عد حه‌ریری به‌شداری ئاهه‌نگی جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یدا بكات.

ئاماده‌كردنی :رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.