Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:36

فڕۆکه‌یه‌کی سه‌ر به‌ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا که‌وته‌ خواره‌وه‌

له‌ ئه‌نجامدا 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
100%

فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به‌ هێزی ده‌ریایی له‌ ده‌ریای باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی دوورگه‌ی ئۆكیناوای ژاپۆندا كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به‌ هێزی ده‌ریایی له‌ ده‌ریای باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی دوورگه‌ی ئۆكیناوای ژاپۆندا كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بووه‌ فڕۆكه‌كه‌ به‌ره‌و كه‌شتی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكی ڕۆناڵد ڕیگان ڕۆشتووه‌.

هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا ده‌شڵێ:  كه‌شتی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكی ڕۆناڵد ڕیگان ئه‌ركی به‌دواداچوون و ڕزگاركردن ئه‌نجام ده‌دات و تا ئێستاش هۆكاری  كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ نه‌زانراوه‌.

فڕۆكه‌كه‌ سه‌ر به‌ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكایه‌و ماوه‌ی 50 ساڵه‌ له‌ خزمه‌تی سه‌ربازیدایه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.