سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان رایگه‌یاند: له‌سه‌ر خواستی سه‌ركۆمار، میشێل عه‌ون ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م دواده‌خه‌م.
دوای نزیكه‌ی سێ هه‌فته له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی، حه‌ریری بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار، میشێل عه‌ون و سه‌رۆكی په‌رله‌مان، نه‌بیه بری له به‌یروتی پایته‌خت كۆبوویه‌وه به مه‌به‌ستی ته‌ماشاكردنی رێوڕه‌سمی رۆیشتنی سه‌ربازیی كه به بۆنه‌ی ساڵیادی سه‌ربه‌خۆیی لوبنانه‌وه رێكخرابوو.
سه‌عد حه‌ریری، له چواری تشرینی دووه‌مدا له ریازی پایته‌ختی سعوودیه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و دوای 17 رۆژ شه‌وی رابردوو گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی.
ئاماده‌كردن: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.