حزبی بهاراتیا جاناتایه له ویلایه‌تی هاریانا له باكووری هندستان خه‌ڵاتێكی به‌بڕی " یه‌ك ملیۆن 500 هه‌زار دۆلار" ته‌رخانكردووه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی" دیبیكای بادۆكۆنی" كچه ئه‌كته‌ری فیلمی بادمافاتی بكوژێت.
دیبیكای بادۆكۆنی به‌شداری له فیلمێك كردوه كه باس له په‌یوه‌ندی نێوان شاژنێكی هندۆسی و ده‌سه‌ڵاتدارێكی مسوڵمان ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌لای داب ونه‌ریتی هندۆسییه‌كانه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه بۆیه فه‌توای كوشتن بۆ ئه‌و كچه ئه‌كته‌ره و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ش دراوه كه بڕیاربوو له‌سه‌ر شاشه‌ی سینه‌ما به‌مزووانه په‌خشبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه راگیراوه .
سه‌رچاوه/ سكای نیوز
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.