له به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی یاساكانی جه‌نگ، ئه‌نجامدانی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵكوژییدا، سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی بۆ ده‌ركرا.
دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كانی یوگۆسلاڤیای پێشوو كه باره‌گاكه‌ی له شاری لاهایی هۆڵه‌ندایه، دانیشتنێكی به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان له كه‌یسی راتكۆ ملادیج سازكرد كه به‌درێژایی ماوه‌ی جه‌نگ له بۆسنه فه‌رمانده‌ی سه‌ربازه سڕبییه‌كان بووه.
دادگای نێوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی یاساكانی جه‌نگ، ئه‌نجامدانی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵكوژییدا، سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی بۆ ملادیج ده‌ركرد.
ملادیج له ١٠ له‌و بڕگانه‌ی له سكاڵانامه‌یه‌كی ١١ برگه‌ییدا له‌دژی تۆماركرابوو، تاوانه‌كانی به‌سه‌ردا ساغ بوویه‌وه.
ئه‌و فه‌رمانده سڕبییه كه له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌دا له شاری سرێبرێنیتسادا له ساڵی ١٩٩٥دا ئه‌نجامیدابوو، تێیدا زیاتر له ٨ هه‌زار له پیاوانی بۆسنی كۆمه‌ڵكوژ كرابوون، سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنرا به‌ڵام له كۆمه‌ڵكوژیی شاره‌كانی كلوج، سانسكی مۆست، كۆتۆر ڤارۆس، پریجیدۆر، فۆكا و ڤلاسێنیكادا سزا نه‌درا.
راتكۆ میلادیج هه‌ریه‌ك له تاوانه‌كانی دیكه‌ی نێو سكاڵانامه‌كه‌ی كه بریتین له راگواستن، له‌ناوبردن، به دیلگرتن، كوشتن، دیپۆرتكردنه‌وه، كرده‌وه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی و پێشێلكردنی مافی هاووڵاتییانی سڤیل و پێشێلكردنی یاساكان، به‌سه‌ردا ساغ بوویه‌وه.
ئاماده‌كردنی:رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.