Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 04:21

 نەتەوە یەکگرتووەکان، تەقینەوەکەی خورماتووى ئیدانە کرد

به‌هۆیه‌وه‌ 21 ھاووڵاتیی شه‌هید بوون و 65ی دیکەش برینداربوون
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 22/11/2017، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نەتەوە یەکگرتووەکان، بەتوندی تەقینەوەکەی دوێنێی گەڕەکی عەسکەری له‌ شارۆچكه‌ى خورماتووى ئیدانە كرد، کە به‌ ھۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س شه‌هیدو بریندار بوون.

یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان له‌ عێراق، رایگەیاند، بەتوندی ئیدانەی تەقینەوە خوێناوییەکەی دوێنێی دوزخورماتوو ده‌كه‌ین، کە بووە مایەی کوشتن و بریندارکردنی دەیان خەڵکی مەدەنی بێتاوان.
 
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێـت"تیرۆریستان دیسانەوە ھێرشیان لە عێراق ئەنجامدا و هه‌میشه‌ پەنا بۆ ئەنجامدانی کاری ترسنۆکانە دەبەن دژی خەڵکی مەدەنی، چونکە باش دەزانن کە بە تەواوی لە بەرەکانی جەنگ شکستیان خواردووە.

دوێنێ سێشەممە 21/11/2017، لە ناو بازاڕی سەوزەفرۆشانی گەڕەکی عەسکەری خورماتوو، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوەو لە ئەنجامدا 21 ھاووڵاتیی شه‌هید بوون و 65ی دیکەش برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.