Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 04:29

له‌ یادى سه‌ربه‌خۆی لوبناندا سه‌عد حه‌ریری له‌ بڕیاره‌که‌ى پاشکه‌زده‌بێته‌وه‌

لوبنان یادى 74 ساله‌ى سه‌ربه‌خۆیى ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 22-11-2017، حكوومه‌تى لوبنان یادی 74 ساله‌ى سەربەخۆیی خۆی دەکاتەوە، كه‌ له‌ رۆژێكى وه‌كو ئه‌مرۆدا لە ساڵی 1943، لوبنان لەژێرده‌ستى داگیرکاریی فەرەنسا رزگارى بوو و حکوومەتی نیشتمانی له‌ وولات پێکهێندرا.

ژمارەی دانیشتووانی لوبنان بە زیاتر لە چوار ملیۆنه‌ و %27ـی دانیشتووان لە موسڵمانی سووننه‌ مەزهەب و %27یش له‌ شیعه‌ مه‌زهه‌ب پێک دێن، هەروەها %46ـش لە هاووڵاتییانی سەربە مەزهەبە جیاوازەکانی مەسیحییەت پێک دێت.

لوبنان کەوتووەتە بەشی رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست و رووبەره‌كه‌ى 10 هەزار و 352 کیلۆمەتر چوارگۆشە ده‌بێت.

هه‌ر  ئەمڕۆ چوارشەممە 22/11/2017، لە چوارچێوەی مەراسیمەکانی تایبەت بە ساڵڕۆژی سەربەخۆیی وڵاتەکەی، سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان لەسەر داوای سەرۆک کۆماری لوبنان پاشگەزبوونەوەی خۆی لە بڕیاری دەست لەکار کێشانەوەکەی ڕاگەیاند.

تێزانین سەعد حەریری لە 4/11/2017، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان له‌ وولاتى سعوودیه‌وه‌ ڕاگەیاند و هۆکارەکەی بۆ دەستێوەردانەکانی ئێران لە ڕێگەی حزبوڵاوە لە کاروبارەکانی وڵاتەکەی گەڕاندەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.