Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 06:17

نێچیرڤان بارزانی، نامە‌یە‌کی لە‌ وە‌زیری دە‌رە‌وە‌ی بە‌ریتانیاوە پێگە‌یشت

پشتگیریی بەریتانیای بۆ سەرخستنی پڕۆسەی دیموکراسی لە ھەرێمی کوردستان دەربڕیوە
کوردستان TV
100%

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 22/11/2017 لە دیدارێکيدا له‌گه‌ل نێچیرڤان بارزانى، جۆن ویڵکس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق نامەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیاى گه‌یانده‌ سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ تێیدا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دووپاتی کردووەتەوە ھەوڵێکی جدی لە ئارادایە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ بەمەبەستی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی ھەولێر - بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور، پشتگیریی بەریتانیاشی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی دیموکراسی لە ھەرێمی کوردستان دەربڕیوە.

لە دیدارەکەدا، ویڵس باسی دوا دیدارەکانی لە عێراق و دۆخی پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدای کرد و تیشکی خستەسەر ھەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیییەکانی نێوان ھەردوولا.

لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کرد و دووپاتی کردەوە ھەرێمی کوردستان بەردەوام ھەوڵی داوە ناکۆکییه‌کان لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن، هه‌روه‌ها داوای لە دۆستانی ھەرێمی کوردستانیش کرد لە ھەوڵی بەردەوامدا بن بۆ زەمینەخۆشکردنی دیالۆگی نیوان ھەولێر و بەغدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.