Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 06:15

گۆڤارێکى ئەمەریکی: ئێران شەری کۆنترۆڵکردنی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی بردەوە 

گۆڤارێكى ئەمەریکی: ژمارەیەک دەوڵەت کەتوونەتە ژێر ھەژموونی ئێران لەوانەش عێراق
کوردستان TV
100%

گۆڤاری "فۆرین بولیس"ی ئەمەریکی، وتارێکی (جۆناسان سپایر)، لێکۆڵەر لە سەنتەری جیھانی لێکۆڵینەوە لە کاروباری نێودەوڵەتی و نووسەر لە ڕۆژمامەی "جیرۆزالیم پۆست"ى بڵاوکردۆتەوەو تێیدا هاتووه‌: ئێران شەری کۆنترۆڵکردنی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی بردەوە و ژمارەیەک دەوڵەتیش کەتوونەتە ژێر ھەژموونی ئێران لەوانەش عێراق.

هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى" عێراق و لوبنان بوونەتە دوو دەوڵەتی بێ کاریگەرو ھەندێک وڵاتی وەک سووریا و یەمەنیش ھەر بەتەواوی داڕوخاون و لە ھەموو بارێکیشدا ئێران براوەو سوودمەندە.

نووسەر، ده‌شلێت" ئێران ملیشیاکانی خۆی لە عێراق بڵاوکردووتەوەو بەفەرمی پاڵپشتیان دەکات، کە ژمارەیان 120 چەکدارەو لە چوارچێوەی حەشدی شەعبی کۆکراونەتەوە، کە سێ لە سەرەکیترین گرووپەکانی نێو حەشدی شەعبی بریتین له‌ بەدرو عەسائیبی ئەھلی حەق و کەتائبی حزبوڵلا.

جۆناسان سپایر، دەڵێت: "ئەو باڵا دەستیەی ئێران لە عێراق وایکرد کە سعودیەش ھەوڵ بدات ھاوشێوەی ئێران جێ پێی خۆی لە عێراق بکاتەوە، بەڵام سعودیە جگە لەپارە ھیچی دیکەی نییە بۆ ھاوکاریکردنی لایەنگرانی لە عێراق".

ئەوەشی نووسیوە، کە ئێران لە لوبنان سەرکەوت ھەروەھا لە سوریا و عێراقیش واخەریکە سەرکەوتن بەدەست دێنێت و سعودیەشی تووشی شەڕێک کردووە لەیەمەن کە تێچوویەکی زۆری دەوێت.

جەختی لەوەش کردووەتەوە" ئێران بەپەلە کاری بۆ دژایەتیکردنی ریفراندۆمەکەی کوردستان کرد و پەیوەندییە بەھێزەکانیان لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی بەکارھێناو بەکێشانەوەی بەشێک لە ھێزەکانی پێشمەرگە كه‌ركووكیان ڕادەستی ھاوپەیمانانی ئێران کرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.