Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 03:47

سبه‌ی دوو کتێبی نوێ ده‌خرێنه‌ڕوو

ئه‌و دوو كتێبه‌ كۆمه‌ڵێك ده‌قی شاعیرانی شاری هه‌ولێری له‌ خۆ گۆتووه‌
کوردستان TV
100%


سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ 2017/11/23  له‌ باره‌گای لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد هه‌ر یه‌ك له‌ (محه‌مه‌د حوسێن موهه‌ندیس و باهۆز مسته‌ف) له‌ ڕێو ڕه‌سمێكدا دوو كتێبی نوێی خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ دیاری ده‌یان به‌خشن .

كتێبی یه‌كه‌م به‌ ناوی" هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ شیعری شاعیرانی هه‌ولیر" ه‌  له‌ لایه‌ن باهۆز مسته‌فا  به‌ زمانی كوردی ئاماده‌كراوه‌ ،له‌ دوو توێی  224 لاپه‌ره‌ به‌ قه‌باره‌ی مامناوه‌ند به‌ ئه‌ژماری 500 دانه‌ چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ .

كتێبی دووه‌م به‌ ناوی " تلاوین شعریه‌ من اربیل" محه‌مه‌د حوسێن موهه‌ندیس به‌ زمانی عه‌ره‌بی ئاماده‌ی كردووه‌ ، به‌ قه‌باره‌ی مامناوه‌ند له‌ دوو توێی 200 لاپه‌ڕه‌ و به‌ ئه‌ژماری  500 دانه‌ چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ .

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌و دوو كتێبه‌ كۆمه‌ڵێك ده‌قی شاعیرانی شاری هه‌ولێری له‌ خۆ گۆتووه‌ و به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وێژه‌یی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێره‌ له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.