Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:28

دیمیستورا بۆ چارەسەرکردنى قەیرانى سووریا سەردانى ڕووسیا دەکات

لەگەڵ وەزیرانى دەرەوە و بەرگریى ڕووسیا كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ستیفان دیمیستورا نوێنەرى تایبەتى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروبارى سووریا ڕایگەیاند، سبەی لەبارەى دانیشتنى جنێڤەوە بۆ چارەسەرکردنى کێشەى سووریا سەردانى ڕووسیا دەکات و لەگەڵ وەزیرانى دەرەوە و بەرگریى ڕووسیا لەبارەى دانیشتنى جنێڤەوە گڤتوگۆ دەکات.

نووسینگەى ستیفان دیمیستورا نوێنەرى تایبەتى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى سووریا بڵاویکردەوە، سبەى 23ى تشرینى دووەمى 2017 سەردانى مۆسکۆى پایتەخى ڕووسیا دەکات و لەبارەى دانیشتنى جنێڤ بۆ چارەسەرکردنى قەیرانى سوریا لەگەڵ سێرگى لاڤرۆڤ وەزیرى دەرەوەى ڕووسیا کۆدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، دیمیستورا جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ لاڤرۆڤ لەگەڵ سێرگۆ شۆیگو وەزیرى بەرگریى ڕووسیاش کۆدەبێتەوە و لەو کۆبوونەوەیەشدا باسى بارودۆخى سووریا و ناوەرۆکى دانیشتنى جنێڤ بۆ چارەسەرکردنى کێشەى سووریا دەکات.

هەر ئەمڕۆ لەبارەى قەیرانى سوریاوە هەر یەک لە ئەردۆغان سەرۆکى تورکیا و ڕۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێران سەردانى ڕووسیایان کردووە و لەگەڵ ڤلادمیر سەرۆکى ڕووسیا كۆبوونه‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.