Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:37

دلزار "غوربه‌ت و دووری" بڵاکرده‌وه‌

به‌م نزیكانه‌ به‌رهه‌می جوانتر پێشكه‌ش به‌ هه‌وادارانی خۆی ده‌كات .
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی لاوی كور د(دلزار شه‌نگه‌)  تازه‌ترین به‌رهه‌می گۆرانی خۆی  له‌ ژێر ناوی غوربه‌ت و دووری بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ وته‌ی خۆیشی كاری جوانتری به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ .

ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ نوێی دلزار ده‌ڵێت: ڤیدیۆ كلیپی غوربه‌ت و دووری نوێترین به‌رهه‌می منه‌ كه‌ هۆنراوه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن" ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د" دانراوه‌ و" لێزان قادر"یش كاری موزیكی بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ كردووه‌ و خۆشم كارم له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی میلۆدی به‌رهه‌مه‌كه‌ كردووه‌ و هه‌ریه‌ك له‌" یونس ئه‌نوه‌ر و بیلال سه‌نگه‌ر" كاری فۆتۆگراف و ده‌رهێنانیان بۆ ئه‌نجامداوه‌ .

له‌ كۆتاییدا ناوبراو وتیشی كه‌ ئه‌مه‌ دوایین به‌رهه‌می نابێت و به‌م نزیكانه‌ به‌رهه‌می جوانتر پێشكه‌ش به‌ هه‌وادارانی خۆی ده‌كات .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.