Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:52

هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیرکردن له‌ شه‌ش پارێزگای تورکیا ده‌ستی پێکرد

به‌ گومانی ئه‌ندامبوون له‌ شانه‌كانی گه‌نجان و قوتابیانی زانكۆ
کوردستان TV
100%

به‌ گومانی ئه‌ندامبوون له‌ شانه‌كانی گه‌نجان و قوتابیانی زانكۆ و كۆكردنه‌وه‌ی داهات بۆ په‌كه‌كه‌ وكه‌جه‌كه‌، ١٩ كه‌س ده‌ستگیر كران.

یه‌كه‌كانی هۆبه‌ی دژه‌ تیرۆری ئاسایشی گشتی پارێزگای ئادانا به‌ هاوكاری پۆلیسی تیمی تایبه‌ت هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتی بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناونیشان له‌ پارێزگاكانی ئادانا، ئیستانبوڵ، دیاربه‌كر، ئادیامان، بورسا و باتمان. ئه‌نجامدا.

له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك ده‌رگای ماڵان به‌ كوته‌كی ئاسنین كرانه‌وه‌ و به‌ گومانی ئه‌ندامبوون له‌ شانه‌كانی گه‌نجان و قوتابیانی زانكۆ و كۆكردنه‌وه‌ی داهات بۆ په‌كه‌كه‌ و كه‌جه‌كه‌، ١٩ كه‌س ده‌ستگیر كران.

ئاماده‌كردنی :رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.