ئیلون ماسك كه دامه‌زرێنه‌رى هه‌ردوو كومپانیاى تێسلا و سپه‌یس ئیكس جیهانى به بیرۆكه‌یه‌كیى نوێ ئاشنا كرد كه بریتیه له گه‌شه‌كردن به رێگاى بۆڕییه‌وه و به شه‌مه‌نده‌فه‌رى (Hyperloop) ناسراوه .
هایپرلوپ بریتییه له ئامرازێكى نوێى گواستنه‌وه به خێراییه‌كى بى وێنه و سه‌لامه‌ت له‌سه‌ر بنچینه‌ى داواكارى گه‌یشتنى خێرا له ده‌ستپێك بۆ شوێنى داواكار و مه‌به‌ست .
شه‌مه‌نده‌فه‌رى (Hyperloop) كه هاوشێوه‌ى كه‌پسووله‌و به‌ناو بۆڕى دا به خێرایى فڕۆكه ده‌روات، ئامرازێكى نۆى گواستنه‌وه‌یه و هه‌ڵگرتنى سه‌رنشینه‌كان و كه‌لوپه‌له بۆ شوێنى داواكار .
خێراى هایپه‌رلوپ 700 میل كه ده‌كاته 1126 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا به‌مه‌ش كه‌سێك به‌هۆى ئه‌م داهێنانه‌وه ده‌توانیت له لوس ئه‌نجلوسه‌وه بۆ سانفرانسیسكو به 30 خوله‌ك بڕوات، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بیه‌وێ به ئۆتۆمبێل بڕوات پێویستى به 5 سه‌عات و 53 خوله‌ك هه‌یه .
جیاوازى هایپه‌رلوپ له‌گه‌ل شه‌مه‌نده‌فه‌رى ئاسایى ئه‌ویه كه سێ ئه‌وه‌نه‌ى ئه‌و خێراییه‌كه‌ى زیاتره، هه‌روه‌ها دۆستى ژینگه‌یه و هیچ زیانبه‌خش و ده‌نگه‌ده‌نگى بێزاركه‌ى نییه .
وه‌رگێران/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.