Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:48

به‌ به‌ڵگه‌وه‌ .. به‌غدا رێگری له‌ خوێندنی قوتابیانی کوردی که‌رکوک ده‌کات

رێگا نادات له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن
کوردستان TV
#7 #9
100%

زانكۆی كه‌ركوك داواكاری ئه‌و قوتابیانه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ داوایان كردووه‌ له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن.

كۆلیژی یاساو زانسته‌ سیاسییه‌كان له‌ شاری كه‌ركوك له‌ رێگای نووسراوێكی فه‌رمییه‌وه‌ داوای له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كه‌ركوك به‌شی تۆماركردن و كاروباری قوتابیان كردووه‌، داواكاری ئه‌و قوتابیانه‌ ره‌تبكاته‌وه‌ كه‌ داوایان كردووه‌ له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن.

دوای داگیركردنی شاری كه‌ركوك،حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاریدا پێشوازی له‌و قوتابیانه‌ ئاوارانه‌ی شاری كه‌ركوك بكات كه‌ به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه‌ ئاواره‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌و ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربری بۆ هه‌ر هاوكارییه‌كی پێویست كه‌ له‌توانای حكومه‌تدا بێت. 

 

ئاماده‌كردن / رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.