Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:40

دابه‌زاندنی زانیاری بۆ ناو مێشک به‌ له‌سه‌رکردنى کڵاوى ئه‌لیکترۆنى

ئه‌م سیسته‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و سیسته‌مانه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مێشك
دابه‌زاندنی زانیاری بۆ ناو مێشك به‌ له‌سه‌ركردنى كڵاوى ئه‌لیكترۆنى
کوردستان TV
100%

زانایانی تاقیگه‌ی HRL له‌ كالیفۆرنیا ده‌لێن: رێگایه‌كمان دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاری بۆ ناو مێشك، دكتۆر ماثیۆ فیلیپس له‌ پارچه‌ ڤیدیۆیه‌كدا باسی ئه‌م ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ ده‌كات كه‌ له‌سه‌ری فڕۆكه‌وانێك تاقیكراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت:


بوون به‌ فڕۆكه‌وان زۆر گران نییه‌ و به‌ له‌سه‌ركردنى كڵاوى ئه‌لیكترۆنى 

ئه‌م سیسته‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و سیسته‌مانه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مێشك و یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كان كه‌ سیسته‌مى لاسایى كردنه‌وه‌ى مێشكه‌ وه‌ك له‌ فلیمه‌ خه‌یاڵیه‌كاندا هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای زانستى بۆ په‌ره‌سه‌ندنى سیسته‌مه‌كه‌مان كارمان له‌سه‌رى كردووه‌. 

ئه‌نجامدانی ئه‌م تاقیكه‌ره‌وه‌ى ئێمه‌ له‌سه‌ر فڕۆكه‌وان ده‌یكه‌ین كه‌ ئه‌م كاره‌ به‌  شێوه‌یه‌ك پێویستى به‌ ئه‌نجامدانى جووڵه‌ و زانسته‌، سیسته‌مه‌كه‌مان زانیارییه‌كان ده‌كاته‌ نێو چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیاریكراوى مێشكه‌وه‌، كاتێك فێرى شتێك ده‌بیت كاردانه‌وه‌ى فیزیكى له‌ مێشكت رووده‌دات، په‌یوه‌ندى و هێز دروست ده‌كات له‌ پڕۆسه‌یه‌ك كه‌ ناوى ده‌نرێت (نیرو پلاستیسیتى) و ئه‌وه‌ وا ده‌كات هه‌ندێك كردار ده‌هێنێته‌ به‌رهه‌م له‌ مێشك وه‌ك قسه‌ و بیره‌وه‌رى كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێو خانه‌یه‌كى دیاریكراوى مێشك كه‌ به‌ قه‌باره‌ى په‌نجه‌ تووته‌ ده‌بێت. 

هه‌روه‌ها ده‌پرسێت ئه‌م سیسته‌مه‌ى ئیمه‌ چى ده‌كات؟ له‌ ڕاستیدا ده‌ستنیشانى ئه‌و گۆڕانكاری دیاریكراوانه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كى دیاریكراو له‌ مێشك ده‌بات كه‌ تۆ فێرى ده‌بیت.

دكتۆر ماثیۆ ده‌شڵێت ئه‌م شێوازه‌ نوێ نییه‌ به‌ڵكو زۆر كۆنه‌ و پێش 4000 ساڵ میسرییه‌ كۆنه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازار له‌ هه‌ندێك به‌شى سه‌ریان ماسیى كاره‌باییان به‌كارهێناوه‌ كه‌ جۆره‌ ماسییه‌كه‌ وزه‌ی كاره‌با له‌ جه‌سته‌یدا هه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت بێن فرانكلینش ئه‌م شێوازه‌ى تاقیكردۆته‌وه‌ بۆ سه‌رى. 

به‌ڵام له‌ڕاستیدا پشكنینى زانستیى وردمان بۆ ئه‌م ڕێگایه‌ گرتۆته‌ به‌ر له‌ ساڵى 2000 وه‌ ئێمه‌ توێژینه‌وه‌ و كار ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌م سیسته‌مه‌ هاندانێكی هه‌ره‌ كاریگه‌ره‌ و ڕێگایه‌كی گونجاوه‌ كه‌ به‌كاری دێنین بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانج و ئاماده‌كردنى كه‌سى دیاریكراو.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا فیلیپس ده‌ڵێت له‌ دوای تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ كاتێك ئێمه‌ ئه‌ركێك ئه‌نجام ده‌ده‌ین مێشكی تۆ زۆر جیاوازتر ده‌بێت له‌ مێشكى من، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌مان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ كه‌سی ئه‌نجامده‌ر له‌ بارودۆخیكى تایبه‌تدا هاندانى مێشك و كاركردنی له‌ ئه‌نجامدانى كارێكدا وا ده‌رده‌كه‌وێت باشتر و چالاكتر فێر ده‌بێت.  

 

 

وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیزییه‌وه‌ / سیروان عه‌زیز 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.