Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 10:32

پێنج منداڵی رفێندراوى کوردى ئێزدی له‌ تورکیا دۆزرانه‌وه‌

لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە رفێندرابوون
کوردستان TV
100%

پێنج منداڵی کوردی ئێزدیی رفێندراو له‌ لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه‌ لە تورکیا دۆزراونەتەوە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش هەوڵی گەڕاندنەوەیان دەدات.

له‌م باره‌وه‌ حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگاركراوانی كوردى ئێزیدی لە دەست تیرۆریستانی داعش رایگەیاند، هەوڵدەدەین ئەو منداڵانە بگەڕێنینەوە کوردستان و چاوەڕێی تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان دەکەین.

حوسێن قائیدی هەروەها رایگەیاند، ئەو پێنج منداڵە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە رفێندرابوون و ئەو چەکدارانە دوای گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکانیان، لە تورکیا منداڵەکانیان بەجێ هێشتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.