Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 10:22

 شاندێکی باڵای شیعە بۆ مه‌رامى سیاسی سەردانی چیای شنگالی کرد

ئێران چاوی لە چیای شنگالەو دەیەوێت دەستی بەسەردا بگرێت
کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەسەر چیای شنگال ڕایگەیاند، دوێنێ شاندێکی باڵای شیعەی سیاسی سەردانی چیای شنگالیان کردووە و بۆ کاری خزمەتگوزاری نەهاتوون، بەڵکو ئامانجێکی سیاسیان لەو سەردانەدا هەبووە.

سەرچاوەیەک لەسەر چیای شنگال، رایگه‌یاند'' دوێنێ شاندێکی شیعە سەردانی سەر چیای شنگالیان کرد، ئەوانە بۆ ئەوە نەهاتوون، کە کەموکورتییەکان چین، بەڵکو بۆ مەرامێکی دیکە هاتوون، چونکە ئەگەر بۆ کاری خزمەتگوزاری بێت، ئەوا کەسانی ئیداری دەهاتن، بەڵام ئەو شاندە کەسانی سەر بە مەرجەعی شیعەن.''

سەرچاوەکە دەڵێت: ''ئەوان بۆ مەرامێکی سیاسی هاتوون، کە دەیانەوێ چیای شنگال بکەنە بنکەی سەربازیی خۆیان و بە ناوچەیەکی ستراتیژیی دەبینن.''

چیای شنگال جێگایەکی ستراتیژیی ناوچەکەیەو بەتایبەت لووتکەکەی جێگایەکی ستراتیژیی سەربازییە و لووتکەی چیایەکە ناوچەی (چل مێرا)یە، ئەو جێگایە بوو کە حکوومەتی بەعسی عێراق، لە سەردەمی ڕژێمی (سەددام)دا، لە ساڵی 1991دا 39 مووشەکی دوورمەودای ئاراستەی ئیسرائیل کرد.''

بۆیه‌ بە گوێرەی تێڕوانینی شارەزایانی سەربازی و سیاسەتی نێودەوڵەتی، ئێران چاوی لە چیای شنگالە و دەیەوێت دەستی بەسەردا بگرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.