Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 10:35

کونسوڵخانەی گشتی تورکیا لە ھەولێر رۆژانە ڤیزە بە 500 کەس دەدات

وەستانی گەشتی فڕۆکەکان، کاریگەری لەسەر گەشتیاران دروست کردووە
کوردستان TV
100%


کونسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر رایگه‌یاند رۆژانە ڤیزە بە 500 کەس دەدرێت ئەم ژمارەیە ھەولێر و دھۆک دەگرێتەوه‌، داخستنی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و ھەولێر لە لایەن حکوومەتی ناوەندی عێراقەوە، ھاووڵاتییانی ناوچەکە لە رێگەی بەغدا و دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیلەوە گەشت بۆ تورکیا ئەنجام دەدەن.

مەھمەت عاکیف ئینام لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو لە ھەولێر، رایگەیاند : لەگەڵ داخستنی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و ھەولێر لە 29ی ئەیلوولی رابردوو لە لایەن حکوومەتی ناوەندی عێراقەوە، ھاووڵاتییانی ناوچەکە لە رێگەی بەغدا و دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیلەوە گەشت بۆ تورکیا ئەنجام دەدەن، وەستانی گەشتی فڕۆکەکان، بە تایبەتی کاریگەری لەسەر ئەو گەشتیارانە دروست کردووە کە بە ڤیزەی ئەلیکترۆنی گەشتیان دەکرد، لەم قۆناغەدا ڤیزەی ئەلیکترۆنی کاری پێ ناکرێت، بۆیە داواکاری لەسەر ڤیزەی ئاسایی زیادی کرد، بەڵام بەروارد بە وەرزی ھاوین، تا رادەیەک داواکاری ڤیزە کەمی کردووەتەوە. لە ئێستادا لە نووسینگەکانی ڤیزە لە ھەولێر و دھۆک داواکاری وەردەگیرێت. لەگەڵ کەمبوونەوەی داواکارییەکان، رۆژانە ڤیزە بە 500 کەس دەدرێت. ئەم ژمارەیە ھەولێر و دھۆک دەگرێتەوه‌.

کونسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر ئاشکراشی کرد کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا، ئەرکەکەی کۆتایی دێت و گوتی: "لە 15ی کانوونی یەکەمی داهاتوو لە وەزارەتی دەرەوە لە ئەنقەرە دەست بە ئەرکی نوێم دەکەم".

ئینام باسی لەو ھاوکارییە مرۆییانە تورکیای کرد کە لەکاتی بوومەلەرزەکەدا بۆ ناوچەکە نێردراوە و گوتی:

ھاوکاری مرۆیی بۆ ئێمە بابەتی پێشینەیە. کاتێک لە ساڵی 2014 داعش دەستی بە داگیرکاری کرد، تورکیا یەکەم وڵات بوو کە دەستی ھاوکاری بۆ ناوچەکە درێژ کرد، دواجاریش لە دوای بوومەلەرزەکەی باشووری رۆژئاوای ھەڵەبجە، تورکیا یەکەم وڵات بوو کە ھاوکاری گەیاندە ناوچەکە. ھەمان شەو تیمەکانی مانگی سووری تورکی ھاوکارییەکانی گەیاندە ناوچەکانی بوومەلەرزەکە، دواتر شاندەکان بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئافاد و سەرۆکی مانگی سووری تورکی بە ناوچەکە گەیشتن و کارەکانیان بەڕێوە برد، بێگومان لەم کارانەدا، زیانەکان دیاری کران و ھەروەها ھاوکاری مرۆیی دابەش کرا. ژمارەیەکی زۆر خیوەت دانرا، بڕێکی زۆریش لە ھاوکاری مرۆیی بە رێگەی وشکایی گەیەنرایە ناوچەکە، بە راستی دامودەزگاکانمان لە بەرامبەر کارەساتێکی مرۆیی وەھادا، بە جددی و ھەستیارییەوە دەستی یارمەتیان بۆ دامودەزگاکانی خۆجێی عێراق درێژ کرد، ئەمەش کاریگەری زۆری ئەرێنی لە لای بەرپرسانی خۆجێی و ھەروەها لای دانیشتووانی ناوچەکە دروست کرد".

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.