سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە مەراسیمی دەرچوونی کۆمەڵێک خوێندکاری کۆلێژی سەربازی لە زانکۆی بەرگری میللی، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرەتا ئەردۆغان ئاماژەی بەو گۆڕانکاریانە کرد کە لە فێرگە سەربازییەکاندا ئەنجام دراوە و گوتی: لە خوێندنگە جەنگییەکانی تر و فێرگەی جەنگی وشکانی، دەرگاکانمان بە رووی رۆڵەی نەوەکانی ئەم میللەتەدا کردەوە و قبووڵیان دەکەین وەک خوێندکار. رێگەنادەین کە هیچ بەش و خاوەن ئایدۆلۆجییایەک و هزرێکی توندڕەو، دەستبگرن بەسەر خوێندنگەکانماندا، هەمووی ناوخۆیی و میللی دەبن .
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "هەر هێرشێک بکرێتە سەر سوپای تورکیا هێرشکردنە بۆ سەر خودی من. رێگەدان بە دزەکردنی کودەتاچییەکان بۆ ناو سوپا بابەتێکی دیکەیە، لاوازکردنی سوپاکەمان، ئەو هەڵسوکەوتانەیش دەبنە هۆی زویرکردنی سەربازانمان بابەتێکی تەواو جیاوازە.
بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی ناپاکان و رێگەش بە هیچ کەسێک نادەین هەل بقۆزێتەوە و سوپا، ئەفسەر و سەربازانمان بێهێز بکەن. وه‌ك چۆن كه‌مال ئه‌تاتورك به‌های هاوبه‌شی هه‌موو گه‌له‌كه‌مانه، سوپاكهشمان هی هه‌موومانه. پێم وایه ساڵی ئاینده ناو تۆماركردن له فێرگە جه‌نگییه‌كانمان چه‌ند هێندهیهك زیاد ده‌كات. چونكه ئه‌م سوپایه سوپای كوده‌تاچییه‌كان نییه. ئه‌م سوپا سوپای فهتۆچییهكان نییه. ئه‌م سوپایه سوپای دامه‌زراوه بیانییه جۆراوجۆره‌كان نییه. ئه‌م سوپایه ته‌نها و ته‌نها سوپای توركیایه و سوپای گه‌لی توركه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.