Erbil 38°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 20:22

میانمارو بەنگلادیش رێککەوتنێک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی رۆهینگا واژۆ دەکەن

میانمار هەوڵدەدات فشارە نێودەوڵەتییەكان له‌سه‌رى كەم بكاتەوە
کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی حكومی رایگەیاند، حكومەتی میانمار پێشبینیدەكات ئەمڕۆ پێنجشەممە رێككەوتنێك لەگەڵ بەنگلادیش واژۆبكات لەبارەی مەرجەكانی گەڕانەوەی سەدان هەزار ئاوارەی رۆهینگا، كە روویان لەو وڵاتە كردووە، لەكاتێكدا مەترسی ئەوە هەیە بەرپرسانی سەربازی میانمار ئاستەنگ لەبەردەم ئەو پلانەدا دروستبكەن.

كۆمەڵەكانی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ، سوپای میانمار ( كە زۆرینەی پێكهاتەكەی بودین) تۆمەتبار دەكەن بە ئەنجامدانی دەستدرێژی بەكۆمەڵ و كردەی دڕندانە، لەمیانی ئەو هەڵمەتە سەربازییەی كە لە كۆتاییەكانی ئابی ئەمساڵ دەستیانپێكرد، لەكاردانەوەی ئەو هێرشانەی لەلایەن توندڕەوەكانی رۆهینگا لە ویلایەتی راخین ئەنجامیاندا.

دوێنێ، ریكس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازیەی سوپای میانمار لە ویلایەتی راخین ئەنجامی داوە، كە بەهۆیەوە 620 هەزار رۆهینگی ئاوارەی بەنگلادیش بوون، گەیشتوەتە ئاستی " پاكتاوی نەژادی".

لەئێستاشدا میانمار هەوڵدەدات ئەو فشارە نێودەوڵەتییەی رووبەڕووی بووەتەوە كەمبكاتەوە لەڕێی ئەنجامدانی رێككەوتنێكی سەرەتایی سەبارەت بەگەڕانەوەی ئاوارەكان.

كۆلۆنێڵ میوتۆ سوی- وتەبێژی وەزارەتی كاروباری ناوخۆ لەمیانمار رایگەیاندووە، "دوێنێ گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەرپرسانی بەنگلادیش كۆتایی هاتووەو ئەمڕۆ یاداشتی لێكتێگەیشتن واژۆ دەكەن" بەبێ ئەوەی ناوەڕۆكی ئەو رێككەوتنە روونبكاتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.