Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 12:20

له‌ هه‌ولێر یادی دانیال میته‌ران کرایه‌وه‌

به‌ دایكی كوردان ناسراوه‌
کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی دانیال میته‌ران، هاوژینی سەرۆكی پێشووی فەڕەنسا و دۆستی دێرینی گەلی كوردستاندا تێده‌په‌رێت، له‌ هه‌ولێر به‌ پێشانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافه‌ری یادی كرایه‌وه‌.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بارەگای ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان لە هەولێر، پێشانگەیەكی فۆتۆگرافی فۆتۆگرافه‌ر، مەحموود هەولێری، بەناونیشانی "دایكی كوردان. خاتوو دانیال میته‌ران" كرایەوە.

پێشانگەكە بە چاودێری پەخشان زەنگه‌نە، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان و بەئامادەبوونی ژمارەیەكی به‌رچاو له‌ پەرلەمانتاران و نوێنەری وەزارەتەكان و دیپلۆماتكارانی بیانی بەڕێوەچوو.
 
له‌ پێشانگه‌كه‌دا مەحموود هەولێری، زیاتر له‌ 20 وێنەی فۆتۆگرافی خستنه‌ڕوو كه‌ پەیوەندی دۆستانەی ئه‌و خانمه‌ی لەگەڵ گەلی كوردستان و سەركردەكانی كوردستان بەرجەستە دەكرد.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.