Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 08:37

UN: هێزه‌ عێراقییه‌کان تاوانى جه‌نگیان ئه‌نجامداوه‌

UN: پێویسته‌ عێراق به‌دواداچوون بۆ پێشێلكاریی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى بكات
کوردستان TV
100%


"ئه‌گنیس كالامارد" بڕیارده‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به‌ پرسه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی دادگاو له‌سێداره‌دان ده‌ڵێت" قۆناغی گواستنه‌وه‌ی نوێ له‌ عێراق له‌ ده‌رفه‌ت و ته‌حه‌دیات پێك هاتووه‌".

كالامارد گوتیشی " پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی كارامه‌و ده‌ستپاك به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى بكات، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ به‌ده‌ستبهێنێت .

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، شه‌ڕی عێراق به‌ هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌دژی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، له‌ناو پێشێلكاری دژ به‌ مافه‌كانی مرۆڤدا نوقوم بووه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكاریانه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و میلیشیاكانی شیعه‌وه‌ ئه‌نجامدراون و وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی به‌ تاوانی جه‌نگ ناساندووه‌، چونكه‌ زۆربه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ خۆیان له‌ كوشتن له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسا و كۆچپێكردن و ده‌ستگیركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاووڵاتیاندا ده‌بیننه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.