Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 05:26

ملبۆرن پێشه‌نگی خولی وڵاته‌که‌ی گرته‌ ده‌ست

یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك برده‌وه‌.
کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی خولی ئوسترالیا یانه‌ی نیوكاسل جیتز دوای بردنه‌وه‌ی له‌یانه‌ی ملبۆرن ڤیكتۆری پێشه‌نگی خولی وڵاته‌كه‌ی گرته‌ ده‌ست.

یانه‌ی نیوكاسل میوانداری یانه‌ی ملبۆرن ڤیكتۆری كردو یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك برده‌وه‌.

 به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كه‌ نیوكاسل چاوی له‌ بردنه‌وه‌ی سیێ خاڵی یاریه‌كه‌ بوو به‌ئومێدی گرتنه‌ ده‌ستی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تا ئاستی ئه‌و تیپه‌ وه‌ك پێویست نه‌بوو به‌هۆیه‌وه‌ كۆستا باربارۆزیس گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ڤیكتۆریا ملبۆرن تۆمار كرد.

خۆشی تیپی میوان زۆری نه‌خایاند كاتێ له‌خوله‌كی سێزده‌ دانیل جۆرجیڤسكی گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونی له‌یاریه‌كه‌ به‌ده‌ست هێنایه‌وه‌، دواتر له‌خوله‌كی بیست و هه‌شت ناوبژیوان مارك میلیگانی به‌كارتی سوور كرده‌ ده‌ره‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی له‌به‌رانبه‌ر جۆرجیڤسكی به‌كار هێنا.

یاریه‌كه‌ به‌رده‌وامبوو تا خوله‌كی سی و حه‌وت ئه‌ندرۆ نابۆت توانی گۆڵی دووه‌م بۆ نیوكاسل تۆماربكات و گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه‌ به‌كۆتا هات، له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌ گوشاره‌كانی خاوه‌ن ماڵ به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی حه‌فتاو پێنج جۆزیف چامبنس گۆڵی سێیه‌می تۆماركردو یانه‌ی ملبۆرنی ته‌واو بێ ئومێدكرد.

جارێكی دیكه‌ نابۆت توانی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ گۆڵی تیپی میوان و دووه‌م گۆڵی خۆی له‌یاریه‌كه‌ و چواره‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، به‌مجۆره‌ نیوكاسڵ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گرته‌ ده‌ست و به‌‌جیاوازی خاڵێك له‌پێش سیدنیه‌. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.