Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:43

زیاتر لە 281 ھەزار دۆلار بۆ کڕینی محاویلەی کارەبای سلێمانی تەرخان دەکرێت

بەو بڕە 32 محاویلە و پێداویستییە ھاوپێچەکانی دابین ده‌كات
کوردستان TV
100%


بڕی 281 ھەزارو 978 دۆلار لەلایەن رێکخراوی (یوئێن دی پی)یەوە بۆ کڕینی محاویلەی کارەبا لە پارێزگای سلێمانی تەرخانکراوە، کە بەو بڕە پارەیە 32 محاویلە و پێداویستییە ھاوپێچەکانی دابین دەکرێت.

بڕی زیاتر لە 281 هەزار دۆلاری ئەمەریكایی لە لایەن رێكخراوی "یوئێن دی پی"یەوە بۆ كڕینی محاویلەی كارەبای ماڵان لە پارێزگای سلێمانی تەرخان كراوە، ئەوەش دوا بەدوای ئەوەی كە لە ساڵی پارەوە ژمارەیەك محاویلە لە كار كەوتوون و كێشەی بۆ پارێزگاكە دروست كردووە.

سکرتێری رۆژنامەوانی پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: بڕی 281 ھەزارو 978 دۆلار لەلایەن رێکخراوی (یوئێن دی پی)یەوە بۆ کڕینی محاویلەی کارەبا لە پارێزگای سلێمانی تەرخانکراوە، کە بەو بڕە پارەیە 32 محاویلە و پێداویستییە ھاوپێچەکانی دابین دەکرێت.

باس لەوەشکراوە: پرۆسەکە قۆناغەکانی تەندەرین و ئیحالەکردنی بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار تێپەڕاندووە و لە رۆژی 1/12/2017ەوە، کۆمپانیاکە بۆ دابینکردنی محەویلەکان دەستبەکاردەبێت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیش، سەرپەرشتی دەکات.

سکرتێری رۆژنامەوانی پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا: رێکخراوی (یوئێن دی پی) بڕی 167 ھەزارو 813 دۆلاری تەرخانکردوە بۆ ھەڵکەندنی یەک بیری قوڵ بۆ کەمپی ئاوارەکانی ناحیەی سورداش و دروستکردنی ژوری پەمپ و راکێشانی بۆڕٍی بۆ بیرەکەو دانانی روناکی بۆ رێڕەوو شەقامی ناوەوەو دەوروبەری کەمپ و گەیاندنی کارەبا بۆ 200 خێمەی ئاوارەکان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.