Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 14:19

کچێکی 14 ساڵ سەری بەر دەرگای ئەسانسۆر دەکەوێت و گیان لەدەست دەدات

بەهۆیەوە سەری لە لاشەی جیابووەتەوە
کچێکی 14 ساڵ سەری بەر دەرگای ئەسانسۆر دەکەوێت و گیان لەدەست دەدات
کوردستان TV
100%

دوێنێ شه‌و لە شوقەکانی ناورۆ سیتی لە کۆمەڵگای تەناهی دهۆک، کچێکی تەمەن 14 ساڵ سەری بەر دەرگای ئەسانسۆر ( مەسعەد) دەکەوێت و گیان لەدەست دەدات.

په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ 23-11-2017 له‌ شوقه‌كانی‌ ناورۆ سیتی‌ لە کۆمەڵگای تەناهی كچێكی 14 ساڵ سەری کەوتووەتە بەر دەرگای ئەسانسۆر و بەهۆیەوە سەری لە لاشەی جیابووەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".

دوای رووداوه‌كه‌ تەرمی کچەکە بۆ پزیشکی دادی دهۆک گواستراوەتەوە و بەپێی ماددەی 411ـی یاسای سزادانی عێراقی  لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
 

کچێکی 14 ساڵ سەری بەر دەرگای ئەسانسۆر دەکەوێت و گیان لەدەست دەدات

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.