Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:51

لاوێکی هه‌ولێر ڕۆبۆتێک درووست ده‌کات

خه‌ڵاتی داهێنانی ساڵی 2007 ی ده‌زگای روانگه‌
mhamad-robort
کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د ئازاد  كوره‌ لاوێكی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر  له‌ماوه‌ی دوو مانگدا ڕۆبۆتێك درووست ده‌كات، كه‌ ده‌توانێت وه‌ك گارسۆنێك له‌ناو چێشخانه‌دا كاربكات.

محه‌مه‌د ئازاد  ده‌ڵێت: گارسۆن ڕۆبۆتێكم درووستكردووه‌، كه‌ ده‌توانێت له‌ ناو چێشتخانه‌دا كاربكات، ئه‌و ورده‌كارییه‌ ته‌كنیكییانه‌ی كه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌دا ئه‌نجامم داون پێشووتر نه‌كراون، ته‌نیا ورده‌كارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان نه‌بێت ، ئه‌لیكترۆنییه‌كانیش نه‌خشه‌ و لایه‌نه‌ میكانیكییه‌كه‌ی خۆم درووستم كردوون.

شایانی باسه‌ ئه‌م كاره‌ داهێنانه‌ی محه‌مه‌د ته‌نها  ماوه‌ی دوو مانگی خایاندووه‌  بێ ئه‌وه‌ی كه‌س هاوكار بكات هه‌ر بۆیه‌ توانی خه‌ڵاتی داهێنانی ساڵی 2007 ی ده‌زگای روانگه‌ وه‌ربگرێت.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

 

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.