Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 14:16

لە وان 20 سانتیمەتر بەفر باریوە و و پلەکانی گەرماش بۆ 7 پلەی ژێر سفری سەدی دابەزیوە

به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی كراوه‌ته‌ پشووی فه‌رمی
لە وان 20 سانتیمەتر بەفر باریوە
کوردستان TV
100%


لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و تاوەکو ئێستا 20 سانتیمەتر بەفر باریوە به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی كراوه‌ته‌ پشووی فه‌رمی.

بەپێی هه‌واڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی تورکیا، لە درەنگانی شەوی رابردووه‌وه‌ بەبێ وەستان بەفربارین دەستیپێکردووە و تاوه‌كو ئێستا 20 سانتیمەتر بەفر باریوە و پلەکانی گەرماش بۆ 7 پلەی ژێر سفری سەدی دابەزیوە. 

پارێزگار و سەرۆک شارەوانی وان، بەهۆی زۆری بەفر بارینەکەوە بڕیاریانداوە ئەمڕۆ هەینی 24ـی11ـی2017 بکرێتە پشووی فەرمی بۆ دەوامی قوتابخانەکان و فەرمانگە حکوومییەکان. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.